بوومەلەرزەیەكی بەهێز پارێزگایەکی کوردستانی هەژاند

:: PM:12:46:06/05/2020 ‌

چەند خولەكێك لەمەوبەر بوومەلەرزەیەكی بەهێز پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند و بەو هۆیەوە خەڵك لە ترسدا مالەكانیان جێهێشتووە و ناوێڕن بگەڕێنەوە ژوورەوە.

ئیرنا بڵاوی كردەوە، گوڕی بوومەلەرزەكە 5.1 بە پێوانەی ریختەر لە قووڵایی حەوت كیلۆمەتری زەوی رووی داوە و ئەوەندە بەهێز بووە كە خەڵكی تووشی دڵەڕاوكێ و ترس كردووە.

هێشتا هیچ زیانێك بڵاو نەكراوەتەوە و تیمەكانی فریاكەوتن خەریكی بەدواداچوون بۆ زیانەكانی رووداوەكەن، زیانە سەرەتاییەكان باس لەوە دەكەن بەشێك لە خانووەكان بەهۆی بوومەلەرزەكە درزیان بردووە.

بوومەلەرزەكە جگە لە خوڕەم ئاوا لە شارەكانی دەوروبەریش هەست پێ كراوە.

رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر هێڵی بوومەلەرزە هەڵكەوتووە و ساڵانە لە پارێزگا جیاجیاكان بوومەلەرزە روو دەدات و بەشێك لەو بوومەلەرزانەش زیان و قوربانیی گیانییان لێ دەكەوێتەوە. 
بەهێزترین بوومەلەرزە لە سێ ساڵی رابردوودا رووی دابێت بوومەلەرزەی كرماشان بوو كە بە پلەی 7.3 بە پێوانەی ریختەر بوو

بەهێزترین بوومەلەرزە لە سێ ساڵی رابردوودا رووی دابێت، بوومەلەرزەی كرماشان بوو كە بە پلەی 7.3 بە پێوانەی ریختەر بوو و بەهۆیەوە سەدان كەس گیانیان لە دەست دا و بەهەزاران كەس بریندار بوون و بە دەیان هەزار خانووش رووخان.



وشە - سلێمان تاشان