بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوێستێكی تری له‌باره‌ی لامه‌ركه‌زی له سلێمانی راگه‌یاند و دووپات ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان بۆ پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی نابن به پاشكۆی هیچ لایه‌نێكی تری سیاسیی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شی ئایار، خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه و بۆ هه‌ر پرسێك و سیستمێكی ئیداری و به‌ڕێوه‌به‌ریی خاوه‌ن بۆچوونی خۆیه‌تی.
بۆ لامه‌ركه‌زى پشت به به‌رنامه‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌به‌ستین
زیاتر گوتی، له سه‌ردانه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی بۆ لای یه‌كتر، باس له ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان و پرسی سیستمی لامه‌ركه‌زی كراوه، به‌ڵام ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و ڕووه‌وه پێڕه‌وی پڕۆژه‌كه‌ی ڕێكخه‌ری كۆچكردوومان نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌ین.
خه‌لیل سه‌ركانی ئاماژه‌ی دا، یه‌كێتی كه ئێسته پرسی لامه‌ركه‌زییه‌تی به‌رز كردووه‌ته‌وه و كاری بۆ ده‌كات، به‌ڵام ئێمه دوای ئه‌وان ناكه‌وین له‌و پرسه و نابینه پاشكۆی یه‌كێتی.
وه‌ك پێشیان وایه هێشتا داهاته‌كانی ئه‌م سنووره ناڕوونییه‌كی زۆری تێدایه و كه‌س نازانێ له ژێر ده‌ستی یه‌كێتی، داهاتی سلێمانی چه‌نده.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا