وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر له ملیارێك دینار له ئه‌نجامی وردبینییهكدا بۆ حكوومه‌ت گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌نجامدانی چاكسازییه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی حكوومه‌تیش چاكسازی چه‌ندان سێكته‌ری گرته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و كاره چه‌ند كه‌سێك گیراون
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شی ئایار، ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گه‌یاند، چاكسازی له كه‌رتی په‌روه‌رده به‌رده‌وامه و له ڕابردوویشدا وردبینی له لیستی مامۆستایانی وانه بێژ كراوه.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه ملیارێك و 98 ملیۆن دینار له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ حكوومه‌ت له په‌رورده‌ی دهۆك ئه‌وه‌یش له ئه‌نجامی وردبینی له لیستی مامۆستایانی وانه‌بێژ كه لیسته‌كه زۆر زیاتر بووه و پاره‌كه ته‌خشان كراوه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و كاره چه‌ند كه‌سێكیش گیراون و دادگای ده‌كرێن.