سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی ماڵباتی حاجی عومه‌ر شێخ عه‌بدوڵا مهاجیر كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شی ئایار، سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا ڕای گه‌یاندووه، به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی حاجی عومه‌ر شێخ عه‌بدوڵا مهاجیر، كه‌سایه‌تیی ناوداری ده‌ڤه‌ری سۆران و باوكی شه‌هید عادل مهاجیرمان پێگه‌یشت.
"كاك حاجی عومه‌ر، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر، خانه‌واده و ئاشناكانی خۆی له‌سه‌ر ڕێبازی كوردایه‌تی و گیانفیدیایی بۆ گه‌ل و وڵات په‌روه‌رده كرد و له‌و پێناوه‌شدا شه‌هید عادل مهاجیر نموونه‌یه‌كی دیاری ئه‌و په‌روه‌رده‌یه بوو" سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌دا وای نووسیوه.
له كۆتاییشدا جارێكی سه‌ره‌خۆشی له مهڵباتهكه كردووه و نووسیویه‌تی" سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی خزمانی مهاجیر ده‌كه‌ین و خۆمان به ھاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین".