وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دا سبه‌ی چوارشه‌م مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان جگه له خانه‌نشینی دابه‌ش بكرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی ئایار، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاو كرده‌وه، جگه له خانه‌نشینی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی تێدایه.
له‌ناو فه‌رمانگه‌كان به ڕێوشوێنی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێ
جیاواز له مانگه‌كانی ڕابردوو، بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌شێك له‌و فه‌رمانگانه‌ی كه له بانك مووچه وه‌رده‌گرن ئه‌و مانگه له‌ناو فه‌رمانگه‌كانیان به ڕێوشوێنی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێ، كه‌ژاڵ سه‌لیم فه‌رمانبه‌ری ژمێریاری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی سلێمانی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانه به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌م مانگه به ڕێوشوێنی ته‌ندروستییه‌وه له‌ناو فه‌رمانگه‌كان مووچه دابه‌ش ده‌كرێ.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌ران كردووه و پێش جه‌ژن سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران مووچه وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا به هۆكاری سیاسیی ئه‌و به‌شه پاره‌یەی راگرت كه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌نارد. ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتی به داهاتی ناوخۆ بۆ دابه‌شكردنی مووچه به‌ستووه.