مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی ماڵباتی ئیبراهیم نایف مسته‌فا پاشا كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئایار، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له پرسه‌نامه‌كه‌یدا رای گه‌یاندووه "به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ئیبراهیم نایف مسته‌فا پاشا كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ناسراو و سه‌رۆك هۆزی كۆچه‌ر، میران-م بیست".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی ده‌كه‌م. خوای گه‌وره گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به كه‌سوكار و دۆستانی ببه‌خشێت.