حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نن كه دژایه‌تیی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی كورده‌وه له په‌رله‌مانی عێراق دووپات كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر "عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنێ" و رای ده‌گه‌یه‌نن، ئێسته كه‌س گوێ بۆ ئه‌وكه‌سانه ناگرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئایار، ره‌سووڵ ره‌ئووف، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه له به‌غدا دژی هه‌رێمی كوردستان قسه ده‌كه‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كوردستان ته‌نیا ماندوبوونی بۆ ده‌مێنێته‌وه، چونكه حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا به فه‌رمی گفتوگۆ له نێوانیان به‌رده‌وامه و ئه‌وانه ته‌نیا رقێكیان هه‌یه و به‌شێوه‌ی دژایه‌تی كوردستان ده‌ری ده‌بڕن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی له به‌غداوه دژایه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن كه‌س گوێیان لێ ناگرێت
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی له به‌غداوه دژایه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن كه‌س گوێیان لێ ناگرێت، چونكه كه‌س نازانێ به ناوی كێوه قسه ده‌كه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی فراكسیۆنه‌كه‌ی خۆشیان ناكه‌ن.
لای خۆیه‌وه حه‌سه‌ن شێخان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و نوێنه‌ره كورده‌ی دژی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی كرد قسه‌یه‌كی زۆر خراپه و ئه‌قڵیه‌تی شۆڤێنیه.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و ده‌بوو شه‌ڕی مافه‌كانی كوردی بكردایه و له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه كاری بكردایه كه به ده‌نگده‌رانی خۆیدا، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه دژی ده‌نگده‌ره‌كانی خۆی و هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ستاوه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌كه هه‌ریه‌كه له هۆشیار عه‌بدوڵا و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تر كه به كرێگیراو ناویان ده‌هێنرێ راسته‌وخۆ كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تی كوردستان و دوێنیش سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاندبوو كه ئه‌و جۆره قسانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌یكه‌ن جاشایه‌تی مۆدێرنه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی