خه‌ڵكی خانه‌قین داوای پارێزگاریكردنی له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ده‌كات و هاوكاره‌كانی داعش‌یش كه كۆمه‌ڵێك گرووپی جیاوازن له‌و سنووره دژایه‌تی پێكهێنانی هێزی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌كه‌ن.
خه‌لیل خوداد ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی خانه‌قین و به‌رپرسی كۆمیته‌ی جه‌له‌ولای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ته‌نیا پاش رۆژێك له چوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی كورد له‌خانه‌قین بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئایار، هاوكاره‌كانی داعش و میلیشیاكان له شاره‌دێی گولاڵه به‌فه‌رمی دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌وسه‌ردانه ده‌ربڕی و له‌خۆپیشاندانێكدا دووپاتیان كرده‌وه قبوڵ ناكه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ند به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كار ئاسانی بۆ پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش بكات له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی عێراقی.
ئه‌و هاوكارانه‌ی داعش رێگاوبانه‌كانیان له سنووری گولاڵه و ده‌وروبه‌ری داخست
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و هاوكارانه‌ی داعش رێگاوبانه‌كانیان له سنووری گولاڵه و ده‌وروبه‌ری داخست و به فه‌رمی هه‌ڕه‌شه‌ی خۆیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ر كار ئاسانی و هه‌ر رێككه‌وتنێك ده‌ربڕی كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد بێ.
لای خۆیه‌وه سه‌لام باجه‌لان، وه‌ك چالاكێكی ناوچه‌كه، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، نوێنه‌رانی خانه‌قین و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله له په‌رله‌مان و حكوومه‌تی خۆجێی دیاله هیچیان نه‌كرد بۆ پاراستنی دۆخی ته‌ناهی خانه‌قین و به‌شدارپێكردنی پێشمه‌رگه.
هاوكات دلێر حه‌سه‌ن، قایمقامی شارۆكه‌ی خانه‌قین، به "وشه"ی راگه‌یاند، رۆژی پێشتر به‌ڵێنیان له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری وه‌رگرتووه كه له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا پێشمه‌رگه به‌شدار بكرێ له پاراستنی دۆخی ته‌ناهی خانه‌قین، به هاوكاری هێزه عێراقییه‌كان.
دوێنی نوێنه‌رانی خه‌ڵكی سنووری خانه‌قین سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه به‌ڵێنی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خانه‌قینیان وه‌رگرت، به‌ڵام دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی