لەدرێژەی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕیاری رادەستكردنەوەی 150 تیرۆرستی ده‌ركرد و راده‌ستی راكان جبووری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك ده‌كه‌نه‌وه.
حەسوور دووشیوانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەو كارە هەستاوە، بەرانبەر بەو كارە و سەرگرتنی رادەستكردنەوەی بەندكراوەكان راكان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك دەستخۆشی لەو بەرپرسەی یەكێتیی كردووە.
له‌سه‌ر راسپارده‌ی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و كاره‌یان كردووه
ئەو بڕیارەی یەكێتی دوابەدوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی فراوان لەسەر ئەو پرسە لەنێوان چەند بەرپرسێكی یەكێتی و راكان جبووری بەرێوەچووە.
حه‌مه‌سوور دووشیوانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و كاره‌یان كردووه و ده‌سپێشخه‌ری یه‌كێتی بووه.
یەكێتی یەكەمجاری نییە كارێكی لەو جۆرە دەكات، پێشتریش چەندان تۆمەتباری تیرۆرستی ئازاد كردبوو لەپێناو ڕێككەوتن لەگەڵ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و دەسەڵاتی سەربازی لە بەغدا.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێسته ده‌ستكراوه به سووتاندنی گه‌نمی جووتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان و هه‌مان ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه ئه‌مڕۆ یه‌كێتی ئازادی كردن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و كێشه بۆ كورده‌كان دروست ده‌كه‌ن.
هەموو ئەو كارانەی یەكێتی لەچوارچێوە ڕێككەوتنی خیانەتی 16ی ئۆكۆتبەری 2017یە كە تاقمێكی ناو یەكێتی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانیان رادەستی حەشدی شەعبی كرد.