وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوونی 10 حاڵه‌تی تری كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه یه‌كێكیان له هه‌ولێر و نۆیه‌كی تر له سلێمانین.
گه‌یشته 424 كه‌س
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئایار، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، 10 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان كران كه یه‌كێكیان پیاوێكی ته‌مه‌ن 44 ساڵ تووشبووی نوێیه و نیشانه‌كانی نه‌خۆشی هه‌یه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی قه‌ته‌وی شاری هه‌ولێره.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش كراوه كه نۆ تووشبووه‌كه‌ی تر له پارێزگای سلێمانی كه چواریان ژنن و چواریان پیاون و كچێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن 15 ساڵی تێدایه و هه‌موویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، هه‌شت له‌وان به‌ركه‌وته‌ی تووشبووانی پێشوون و یه‌كێكیان تووشبووی نوێیه و نیشانه‌كانی نه‌خۆشی هه‌یه.
له هه‌رێمی كوردستان 424 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه پێنج كه‌س مردوون و 383 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون.