بەهۆی كۆچی دوایی باوكی عەقید سەفەر حاجی محەمەد بێسەری، فەرماندەی فەرماندەیی سلێمانی، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، پرسەنامەیەكی ئاراستە كرد و تیایدا سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی دەربڕی.
وەك لە پرسەنامەكەدا هاتووە، عەقید سەفەر حاجی محەمەد بێسەری، فەرماندەی فەرماندەیی سلێمانی:
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان ئاراستە دەكەم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەكەتان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
2020/5/19