دوای راگه‌یاندنی زیاتر له 50 تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه، ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی پشكنین بۆ تووشبووان و به‌ركه‌وتووان له‌ناو گهڕهگهكانی پێنجوێن و كارمه‌ندانی ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی باشماخ كرا.
زانا ڕه‌حمان قایمقامی شارۆكه‌ی پێنجوێن به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 50 حاڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له شارۆكه‌كه‌ماندا ڕاگه‌یاند، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانییه‌وه چه‌ند لیژنه‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
له‌ناو پێنجوێنیشدا پشكنینێكی فراوان بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه كراوه كه گومان ده‌كرێت هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بن
ڕوونی كرده‌وه، له ڕێی پێنج لیژنه‌وه كه به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ره‌وشی ته‌ندروستیی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی كه بهركهوتوویانن، پشكنینه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، له‌ناو پێنجوێنیشدا پشكنینێكی فراوان بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه كراوه كه گومان ده‌كرێت هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێسته له‌سه‌ر نه‌خشه پێنجوێن كراوه به پێنج زۆن و هه‌ر زۆنێك تیمێكمان بۆ دروست كردووه، واته پێنج تیم بۆ ناو پێنجوێن و تیمێكیش بۆ ده‌ره‌وه، به‌شی ڕه‌ش، به‌شی ئه‌وانه‌ی كه كه‌ره‌نتین ده‌كرێن، هەروەها تیمێكی ته‌واوی تر له وه‌رگرتنی سامپل و ئه‌نجامدانی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان، ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه.
قایمقامی پێنجوێن ڕای گه‌یاند، ئه‌و پێنج تیمه بۆ هه‌ر كه‌یسێكی پۆزه‌تیڤ، چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وته‌كانی ده‌كات، تیمه‌كان لێره ده‌مێننه‌وه به‌رده‌وامیش ده‌بن له كاركردن.
موختار حاجی عه‌لی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی باشماخ بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، له ده‌روازه‌ی باشماخیش لیژنه‌یه‌كی ته‌ندروستی سلێمانی پشكنین بۆ ته‌واوی كارمه‌ندانمان ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی ئه‌و 72 سه‌عاته‌ی كه هه‌موو جۆره جموجووڵێكی بازرگانی تێیدا وه‌ستێنراوه.
روونیشی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له باشماخ كار ده‌كه‌ن، ده‌خرێنه كه‌ره‌نتینه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌ی سلێمانیشه‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ی راسته‌وخۆ پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و بازرگانان و خاوه‌ن نووسینگه‌كان هه‌یه، پشكنیان بۆ ده‌كرێت و سامپڵیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
شارۆكه‌ی پێنجوێن ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی و 96 كیلۆمه‌تر له سلێمانیه‌وه دووره، ده‌روازه‌ی نێوده‌ڵه‌تی باشماخ ده‌كه‌وێته سنووری شارۆكه‌كه‌وه و شه‌ش كیلۆمه‌تر لێوه‌ی دووره.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی