جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و رێككه‌وتن له‌باره‌ی كێشه داراییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی حوزه‌یران، د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌نه‌وه و هه‌فته‌ی داهاتوو جارێكی تر شاندی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و گفتوگۆكانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی كێشه داراییه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن .
هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌گه‌نه رێككه‌وتن
دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌گه‌نه رێككه‌وتن، چونكه هیچ رێیه‌كی تر نیه له به‌رده‌میان و پێویسته بگه‌نه رێككه‌وتن.
بڕیاره له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق گفتوگۆی چڕ ده‌ست پێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌مڕۆیش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌ته‌وه و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه باسكردنه له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم وبه‌غدا.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم