له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 30%ـی به‌ھاكه‌ی به‌رانبه‌ر به دۆلار له ده‌ست داوه، ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو نرخی لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌كان به‌رز بووه‌وه.
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه نرخی لیره‌ی توركی له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له دابه‌زیندایه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌هاكه‌ی كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دۆخی ئابووریی توركیای هێنده‌ی تر ناله‌بار كردووه و چه‌ندان ناڕه‌زایه‌تی له ناوه‌وه‌ی وڵات سه‌ری هه‌ڵداوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی تشرینی دووه‌م، موراد سوڵتان له بۆڕسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆرن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دوای یه‌ك مانگ به‌رده‌وام له هاتنه خواره‌وه‌ی به‌های لیره، ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا و یۆرۆ نزمترین نرخیان به‌رانبه‌ر لیره تۆمار كرد و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه."
زیاتر گوتی، ئه‌مڕۆ له بۆرسه‌دا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 810 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر 958 لیره‌ی توركییه.
ڕوونی كرده‌وه، "سێ هۆكار وایان كرد نرخی لیره به‌رز بێته‌وه به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌كان، یه‌كه‌م ڕاگه‌یاندنی توركیا له سه‌ركه‌وتنی جه‌نگی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، دووه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و سێیه‌م زیادبوونی داهاتی ناوخۆ".
ئاشكرای كرد، "به‌رزبوونه‌وه‌كه كاتییه و هه‌میشه‌یی نییه، دوای ساڵی نوێوه پێمان وایه توركیا تووشی زیانی ئابووری زیاتر ده‌بێته‌وه به‌هۆی بوونی بایدن به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا".
نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به لیره له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 سه‌رووی 520 لیره بووه، سه‌ره‌تای 2018 بریتی بووه له 375 لیره. ئه‌و نرخه له ساڵی 2017 بریتی بووه له 280 لیره، له ساڵی 2015 بریتی بووه له 266 لیره و له ساڵی 2014 نرخه‌كه‌ی 200 لیره بووه.