گوته‌بێژی سه‌ندیكای زێرینگرانی كوردستان رای گه‌یاند، كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا هاورده و ناردنی زێر له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
هندرێن وه‌رتی گوته‌بێژی سه‌ندیكای زێرینگرانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق به بڕیارێك هاورده و ناردنی زێری له رێی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگرت، هێشتا ئه‌و ڕێیه نه‌كراوه‌ته‌وه و داوا كراوه كه حكوومه‌تی عێراق رێگاكه بكاته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه ئێسته حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێڵه و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گفتوگۆی كردووه، بڕیار دراوه كه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێ.
" له فرۆكه‌خانه‌ی ھه‌ولێر له‌م رۆژانه ئامێری پشكنینی زێر داده‌نرێت و دووباره ده‌توانین زێر ھه‌نارده وھاورده بكه‌ین" هه‌ندرێن وای گوت.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم