زیروبەمی هەولێر چەند گۆرانییەكی نوێ بڵاو دەكاتەوە

:: PM:12:04:31/07/2017 ‌


گرووپی موزیكی زیروبەمی هەولێر، كار بۆ چەند گۆرانییەكی نوێ دەكات و بەم زووانە بڵاویان دەكاتەوە.

 ئەمڕۆ دووشەم وریا ئەحمەد سەرۆكی گرووپی موزیكی ناوبراو بە "وشە"ی راگەیاند، لەگەڵ گرووپەكەمان سەرقاڵی تۆماركردن و كاركردنین بۆ چەند بەرهەمێكی نوێ  و لە ماوەیەكی نزیك بڵاویان دەكەینەوە. دوو گۆرانیی بۆ هونەرمەندان سەڵاح محەمەد و دیاری بەرزنجی تۆمار كراون، بەرهەمەكە بەهاوكاری كۆرسە.

ئەو باسی لەوەش كرد ماوەی دوو مانگە تیپەكەیان سەرقاڵی ئامادەكردن و پڕۆڤەكردنە بۆ ئەو بەرهەمە نوێیانە و لە ستۆدیۆی میلۆدی كاری تۆماركردنیان بۆ كراوە .

هەولێر/ شاخەوان شێخانی




وشە - سلێمان تاشان