چین.. كۆمپانیا بیانییەكان دەست بە كارەكانیان دەكەنەوە

:: PM:04:18:21/03/2020 ‌

چەند ماانگێكە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چینەوە بەرەو زۆرینەی وڵاتانی دنیا بڵاو بووەتەوە، بەو هۆیەی چین سەرچاوەی پیشەسازی دنیایە و زیاترین بڕی نەوت لە دنیا دەكڕێت، بۆیە ئەو پەككەوتنەی رووبەڕووی ئابووری چین هاتەوە بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا، وەك ئاماژەیەك بۆ باشتربوونی دۆخەكە چین رای گەیاند كە دوای تێپەڕاندنی رێژەیی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەوڵی سەقامگیركردنی وەبەرهێنانی دەرەكی دەدات و كۆمپانیاكانی بە رێژەی 70% بەگەڕ كەوتوونەتەوە.
چین هەوڵی ئاساییكردنەوەی كەرتی پیشەسازی دەدات
وەك ئاژانسی هەواڵی چینی "شنخوا"، بڵاوی كردەوە، وەزارەتی بازرگانی چین رای گەیاندووە كە 60%ی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنای سەرەكی بە وەبەرهێنانی دەرەكی و زیاتر لە‌ 40%ی كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری سەرەكی بە وەبەرهێنانی بیانی لە‌ دەرەوەی هەرێمی هۆبی كار دەكەن، تا 12ی ئازار، زیاتر لە 70%ی توانای كارككردنی خۆیان بۆ گەڕاوەتەوە.

لیژنەی نیشتمانی بۆ پەرەپێدان و چاكسازی هانی چارەسەركردنی بەربەستەكانی دا بۆ دەستكردنەوەی كۆمپانیاكانی پاڵپشت و گەڕانەوەیان بۆ تەواوی توانای بەرهەمهێنانی رۆژانەی خۆیان وەك پێشوو لە خێراترین كات و برەودان بە پڕۆژە سەرەكییەكان كە بە وەبەرهێنانی دەرەكی كار دەكەن. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل