رووسیا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئۆپێك پڵاس به رێژه‌ی 14% كه‌م بكاته‌وه. له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئۆپێك هه‌موو شتێك یه‌كلا ده‌بێته‌وه، وڵاتان به چ ئاستێك به‌شداری له سنوورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌كه‌ن.
سپوتنیك بڵاوی كرده‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی وزه‌ی رووسیا ئاشكرای كردووه، رووسیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئاماده‌یه به‌راورد به سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2020 به‌رێژه‌ی 14% له به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه كه ده‌كاته ملیۆنێك و 600 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
له لایه‌كی تره‌وه رووسیا پێی وایه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت له‌سه‌ر پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر دانوستان بكات.
رووسیا له حه‌وتی نیسانیش رای گه‌یاندبوو كه هێشتا هیچ جۆره رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سعوودیه نه‌كردووه تا به‌هۆیه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكرێته‌وه. به‌ڵام هه‌ردوولا ئه‌وه‌یان قبووڵه ده‌بێت لانی كه‌م 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكرێته‌وه.
هه‌ریه‌ك له رووسیا و سعوودیه خوازیارن وڵاتانی تری به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا له پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌شدارییان پێ بكرێت و بێنه ناو رێككه‌وتنه‌كه‌وه.
رێژه‌كه بۆ رووسیا ده‌كاته ملیۆنێك و 600 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئۆپێك پڵاس هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌رازیل، ئه‌رجه‌نتین، كۆڵۆمبیا، میسر، ئه‌نده‌نووسیا و توباگۆش به ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌شداری بكه‌ن.
جگه‌له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ، بڕیاره سبه‌ی هه‌ینیش كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی وزه‌ی گرووپی 20 به‌ڕێوه بچێت. پێشبینی ده‌كرێ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وڵاتان ئه‌مه‌ریكاش ناچار بكه‌ن بچێته پاڵ پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و به‌شداری له سه‌قامگیركردنی بازاڕه‌كه بكات.
جێی باسه نرخی نه‌وت له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا نزیكه‌ی 10 دۆلار هه‌ڵكشاوه و له سه‌رووی 33 دۆلار ده‌فرۆشرێت و پێشبینی هه‌یه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی ئۆپێك پڵاس نرخه‌كه‌ی زیاتر به‌رز ببێته‌وه و ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنیش نه‌كرێ ئه‌وا دووباره داده‌به‌زێته‌وه.