كه‌ره‌نتین و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه جیاوازه‌كان له دنیادا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیانی به زۆر له كه‌رته‌كان گه‌یاندووه. یه‌كێك له‌وانه كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی گوڵ و رووه‌كه و به‌رهه‌مه‌كان بێ كڕیار ماونه‌ته‌وه، بۆیه زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
كاتێك ئاماره‌كانی زیان ئاشكرا ده‌كرێن، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ره‌نتین له دنیادا چ زیانێكی گه‌وره‌ی به‌دواوه بووه وه‌ك بلوومبێرگ خه‌مڵاندنی بۆ زیانه‌كان كردووه ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رووی هه‌شت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار زیان به كه‌رتی گوڵ و رووه‌ك كه‌وتووه.
كاتێك هاتوچۆ قه‌ده‌غه بێت و دوكانه‌كان داخرابن، ئه‌وا ئه‌و نه‌مامگانه‌ش كڕیاریان نابێت.
نه‌مامگه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان پشت به گوڵفرۆشه‌كان ده‌به‌ستن. له شاره گه‌وره‌كان ره‌نگه كه‌م شه‌قام هه‌بێت گوڵفرۆشییه‌كی نه‌بێت و رۆژانه له كاتی ئاسایی‌دا خه‌ڵك بۆ كڕینی گوڵ به‌مه‌به‌ستی دیاری یان چاندن و رازاندنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان ریز نه‌به‌ستن. كاتێك هاتوچۆ قه‌ده‌غه بێت و دوكانه‌كان داخرابن، ئه‌وا ئه‌و نه‌مامگانه‌ش كڕیاریان نابێت.
زیانه‌كه ته‌نیا بۆ گوڵ نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌و رووه‌ك و نه‌مامانه‌شه كه ده‌بوو به ده‌ستی جووتیاران بگه‌یشتایه بۆ ئه‌وه‌ی بچێنرێن یان به پێچه‌وانه له‌لایه‌ن جووتیارانه‌وه به ده‌ستی هاووڵاتییان بگه‌یشتایه بۆ ئه‌وه‌ی له حه‌وشه‌كانیان بیچێنن.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی
دنیای ئیقتیساد، ره‌نگه كه‌م كه‌رت هه‌بێ به‌هۆی كۆرۆنا زیانی به‌رنه‌كه‌وتبێت و كاتێك قۆتابخانه‌كان داخرابن، ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ی گرێبه‌ستیان هه‌بووه بۆ دابینكردنی شیر بۆ قوتابیان، ده‌بێ هه‌موو ئه‌و شیره فڕێ بده‌ن كه به‌رهه‌میان هێناوه. زیانه‌كان له وڵاتان جیاوازه و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ران دڵیان بۆ ئه‌وه لێ ده‌دات زوو ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر باری زیانه‌كانیان قورس‌تر نه‌بێت.