به‌های تمه‌ن له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و له ماوه‌ی دوو رۆژدا نرخی هه‌ر دۆلارێك به به‌های دوو هه‌زار تمه‌ن دابه‌زیوه.
نرخی هه‌ر دۆلارێك له به‌رانبه‌ر تمه‌نی ئێرانی گه‌یشتووه‌ته 15 هه‌زار و 435 تمه‌ن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی نیسان، یونس مه‌حموودزاده خاوه‌نی نووسینگه‌ی موكریان بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له مهاباد به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌های تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلار به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه، خه‌ڵك دۆلاره‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گۆڕنه‌وه به تمه‌ن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، نرخی هه‌ر دۆلارێك له به‌رانبه‌ر تمه‌نی ئێرانی گه‌یشتووه‌ته 15 هه‌زار و 435 تمه‌ن، ئه‌وه له كاتێكدایه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشتبووه نزیك 17 هه‌زار و 300 تمه‌ن.
مه‌حموودزاده ده‌ڵی، خه‌ڵك پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌های تمه‌ن له به‌رانبه‌ر دۆلار زیاتر به‌رز ببێته‌وه، بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر روویان كردووه‌ته نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو و دۆلاره‌كانیان به تمه‌ن ده‌گۆڕنه‌وه.
ئه‌و خاوه‌ن نووسینگه‌یه پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه له هه‌فته‌ی داهاتوو به‌های دۆلار جارێكی تر به‌رز ببێته‌وه و بگاته‌وه نزیك 17 هه‌زار تمه‌ن، هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بوونی دۆلار له بازاڕه‌كانی ئێران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له‌دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، سزا ئابوورییه‌كانی پێوه‌ست به چالاكیی ناوكی ئێران خرانه‌وه كار و ئه‌وه‌یش وای كرد به‌های تمه‌نی ئێرانی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زێت، به‌ڵام خستنه ناو لیستی ره‌شی ئێران له‌لایه‌ن گرووپی FATFی ئه‌وروپا له دوا رۆژه‌كانی ساڵی 2019، هێنده‌ی تر خێرایی به دابه‌زینی نرخی تمه‌ن به‌خشی.