ڕۆژی دووشه‌م قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق به یاوه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شمه‌ری و ژماره‌ی به‌رپرسی تری سه‌ربازی سه‌ردانی شنگالی كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه كۆبووه‌ته‌وه، تا ڕازییان بكات له شنگال بچنه ده‌ره‌وه و ڕێ بده‌ن تا ڕێككه‌وتنی شنگال بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون و میلیشیاكان تا ئێسته ڕازی نین له‌سه‌ر چوونه ده‌ره‌وه له شنگال.
به‌رپرسێكی حكوومی له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و سه‌ردانه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی له‌سه‌ر داوای مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه، بۆ ئه‌وه‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شد له ناوچه‌كه بكات و ناچاریان بكات كه له شنگال بكشێنه‌وه و زه‌مینه‌خۆش بكه‌ن، تا ڕێككه‌وتنی شنگال بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی په‌كه‌كه گفتوگۆ نه‌كراوه كه له شارۆكه‌كه بوونیان هه‌یه، چونكه ڕازیبوونی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هێزه‌كانی په‌كه‌كه هه‌یه، ئه‌وانیش ناچار به كشانه‌وه ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌عره‌جی و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی میلیشیاكان له شنگال هیچ ئه‌نجامێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، تا ده‌سبه‌جێ له واقیع كاری پێ بكرێ و ڕێككه‌وتنی شنگال به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه میلیشیاكان سووربوونی خۆیان دووپات كردووه‌ته‌وه له مانه‌وه له شنگال و به‌شێكیشیان ته‌نیا سازشیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، كه له ناوه‌ندی شارۆكه‌كه ده‌چنه ده‌ره‌وه و له ده‌وروبه‌ری شنگال ده‌مێننه‌وه و كۆنتڕۆڵی ده‌وروبه‌ری شنگال به ده‌ستی ئه‌وانه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه، چونكه به مانه‌وه‌ی میلیشیاكان له ده‌وروبه‌ری شنگال و ته‌وقكردنی شارۆكه‌كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ناوچه‌كه ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت و كێشه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌عره‌جی بۆ شنگال بێ ئه‌نجام بووه و میلیشیاكان به گوێی حكوومه‌ت ناكه‌ن
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، تاكه ده‌رئه‌نجام كه هه‌ردوو له‌سه‌ری ڕێككه‌وتن له شنگال، بریتی بووه له گفتوگۆی زیاتر و كۆبوونه‌وه‌ی تر بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش، كه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه دۆخه‌كه قورسه و میلیشیاكان به ئاسانی شنگال چۆڵ ناكه‌ن.
له به‌رانبه‌ر لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌غدا له گفتوگۆدان بۆ جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنی شنگال، نیگه‌رانی خۆیشیان ده‌رده‌بڕن كه تا ئێسته به‌غدا ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه، جیا له‌وه‌یش فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له شنگال دووپاتی كرده‌وه كه نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌ته‌وه سه‌ر به هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانن.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له شنگال له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه نوێنه‌رانی په‌كه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه زۆربوون و ئه‌م دانوستاندنانه‌یش هیچ سوودی نییه و حكوومه‌ت لاوازه و ناتوانێ ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات و شنگال بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام خاڵی ئه‌رێنی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌عره‌جی ئه‌وه‌یه كه په‌یامێكی ڕوونه بۆ په‌كه‌كه كه ناوچه‌كه جێ بهێڵێ و جێی نابێته‌وه له شنگال.
به‌در زیادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه دۆخی ناوچه‌كه وا ده‌خوازێ كه شنگال ئاسایی بكرێته‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ زێدی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه و پۆلیس و هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق و سوپا ناوچه‌كه بپارێزن و سه‌رجه‌م میلیشیاكان له ناوچه‌كه دوور بخرێنه‌وه، له هه‌موو شتێكیش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه هێزی بیانی وه‌ك په‌كه‌كه به ته‌واوی له شارۆكه‌كه بكرێنه ده‌ره‌وه.
هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی حكوومه‌ت خستوویه‌تییه ڕوو ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی گوته‌بێژ به ناوی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌عره‌جی بۆ شنگال مانای ڕژدی حكوومه‌تی به‌غدایه له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شنگال، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش له شنگال ئه‌عره‌جی چاوی خه‌ڵكی شارۆكه‌كه كه‌وتووه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به‌غدا گرنگی ته‌واو به شنگال ده‌دا و ته‌واوی ئاواره‌كانیش بۆ زێدی خۆیان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه.
ڕێككه‌وتنی شنگال له نۆی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق واژووی له‌سه‌ر كرا و به فه‌رمی له به‌غدا ڕاگه‌یه‌نرا و ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش بۆ هه‌موو لایه‌ك بڵاو كرایه‌وه كه ئامانج لێی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و دوورخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبییه له شارۆكه‌كه و دروستكردنی پۆلیسی ناوخۆییه له خه‌ڵكی شنگال كه ئه‌ركی پاراستنی شارۆكه‌كه‌یان ده‌خرێته ئه‌ستۆ و به هه‌ماهه‌نگی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌نگاوه‌كانی ئاساییكردنه‌وه ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و قایمقامێكی نوێ بۆ شنگال داده‌نرێ و سه‌رجه‌م ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنرینه‌وه زێدی خۆیان و ده‌ست به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شارۆكه‌كه ده‌كرێ و شوێنه‌واره‌كانی جه‌نگی لێ لاده‌برێ و گرنگی و بایه‌خی تایبه‌تی پێ ده‌درێت.
دوای تێپه‌ڕینی مانگێك و دوو ڕۆژ به‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه به‌هۆی ڕێگری میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی تا ئێسته ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و حكوومه‌تی به‌غدایش ده‌ستی به دانوستاندن و سازشكردن بۆ میلیشیاكان كردووه، تا له به‌رانبه‌ر كشانه‌وه‌یان له شنگال، بۆ شوێنی تریان بگوێزێته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و دانوستاندنانه سوودی نه‌بووه و دۆخه‌كه به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه.