نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران ده‌ڵێ، هه‌ردوو حزبی دیموكرات و كۆماریخواز هاوڕان له‌سه‌ر پاڵه‌په‌ستۆ خستنه‌سه‌ر تاران و وه‌زیرێكی ئیسرائیلیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی بایدن بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، شه‌ڕی راسته‌وخۆی ئورشه‌لیم و تارانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئەگەر بایدن بگەڕێتەوە ناو رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئیسڕاییل هێرشی سەربازی دەکات
.
ئیلیۆت ئابرامز نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران و ڤه‌نزوێلا له كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا له ئورشه‌لیم دڵنیایی دایه ئیسرائیل كه هه‌ردوو حزبی كۆماریخواز و دیموكرات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕۆییه سیاییه‌كانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوهه‌ڵوێستن.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی دایه ئورشه‌لیم كه سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر پاڵه‌په‌ستۆ خستنه‌سه‌ر تاران به‌رده‌وام ده‌بێت، جا ئه‌و سه‌رۆكه بایدن بێت یان دۆناڵد تره‌مپ.
زیاتر روونی كرده‌وه، ئامانجی دۆناڵد تره‌مپ گه‌یشتن بوو به رێككه‌وتنێكی نوێ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه حه‌وت قۆڵییه‌ی به‌ناوی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام درا، بۆیه هه‌ر كه‌سێك دوو مانگی تر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بگرێته ده‌ست، درێژه به‌و سیاسه‌ته ده‌دات.
لادانی سزاکانی ئێران بۆ سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا یەکجار قورس دەبێت
.
"ئه‌گه‌ر بایدن سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا بێت، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی تاران ملكه‌چی رێككه‌وتنێكی نوێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ببێته جێگره‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك". ئیلیۆت ئابرامز وای گوت.
له‌و كۆنفرانسه‌دا پرسیاری ئه‌وه له نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا كرا كه ئاخۆ ئه‌مه‌ریكا نه‌رمی به‌رانبه‌ر ئێران بنوێنێت و بگه‌ڕێته‌وه رێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2015، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئیسرائیل هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر ئێران؟ ئابرامز خۆی له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره شارده‌وه و گوتی، پرسیارێكی هه‌ستیار و گرنگه، به‌ڵام هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كمان بۆی نییه.
له‌و كۆنفرانسه‌دا زاخی هانگبی وه‌زیری هاوئاهه‌نگییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كابینه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ هۆشداری دا، ئه‌گه‌ر جۆ بایدن بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، شه‌ڕ له نێوان ئێران و ئیسرائیل هه‌ڵده‌گیرسێت.
زۆربەی سزاکانی سەر ئێران پێوەندیان بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە نییە
.
نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران له سه‌ردانه سێ رۆژییه‌كه‌ی بۆ ئورشه‌لیم، له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل تاوتوێی دۆخی ئێرانیان كرد و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ واشنتن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، هه‌موومان له ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوهه‌ڵوێستین.
ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه له‌ناو ئه‌مه‌ریكا كه‌س نییه حاشا له پشتیوانی ئێران بۆ حزبوڵای لبنان و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و میلیشیا شیعه‌كان له ناوچه‌كه بكات، هه‌موو لایه‌نه‌كان دژی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌كن.
له‌باره‌ی ئه‌و سزا به‌ربڵاوانه‌ی كابینه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا خستوویه‌ته سه‌ر تاران، ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كۆشكی سپی ده‌ڵێ، تره‌مپ به شێوه‌یه‌ك ئه‌و سزایانه‌ی داڕشتووه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رۆكێكی تر له‌دوای خۆی ده‌ستبه‌كار بێت، ده‌بێ درێژه‌یان پێ بدات و لادانی سزاكان و گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، كارێكی یه‌كجار دژوار ده‌بێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران نه‌رمی بنوێنێت و سه‌رجه‌م ئه‌و خواستانه جێبه‌جێ بكات كه ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕێی ده‌كات.
رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له ساڵی 2015 به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس و به واژووی باراك ئۆباما ئه‌نجام درا، ئه‌و بڕیاره نه‌بوو به یاسا له ئه‌مه‌ریكا، له‌به‌رئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان و نزیك به سه‌رجه‌م كۆماریخوازه‌كان دژایه‌تییه‌كی زۆری ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان ده‌كرد و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌یزانی له داهاتوودا ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌یه، بۆیه به‌یاسا نه‌كرا و ته‌نیا به فه‌رمانی سه‌رۆك رێككه‌وتنه‌كه كرا، بۆیه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی دواتر به سوودوه‌رگرتن له هه‌مان ده‌سه‌ڵات، فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی له‌و رێككه‌وتنه واژوو كرد.
جۆن بۆڵتن راوێژكاری له‌كار ده‌ركراوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی، شه‌وی رابردوو به میدیاكانی راگه‌یاند، بایدن ده‌توانێ به واژووی خۆی فه‌رمانی لادانی سزاكانی سه‌ر ئێران و گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ده‌ربكات.
له وه‌ڵامدا سیناتۆرێكی دیموكراته‌كان ئه‌و لێدوانه‌ی بۆڵتنی به بێ ئاگایی له یاساكانی ئه‌مه‌ریكا ناو برد و رای گه‌یاند، به‌شێكی زۆر له‌و سزا ئابووری و سه‌ربازییانه‌ی واشنتن به‌سه‌ر تارانی سه‌پاندووه، دوور و نزیك پێوه‌ندییان به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه نییه، بۆ نموونه سزای ئه‌مه‌ریكا دژی ئیره‌ج مه‌سجیدی باڵوێزی ئێران له به‌غدا، سیاسیی نییه، به‌ڵكو ئه‌و ئه‌ندامی هێزی تیرۆریستی قودسی سوپای پاسدارانه.
له ناوخۆی ئیسرائیل نیگه‌رانییه‌كان له ره‌فتاری سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ئێران تا دێت زیاتر ده‌بێت، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌كسیۆنی ئیسرائیلی له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی هاوئاهه‌نگییه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و هاوپه‌یمانانی له كه‌نداو و له ماوه‌ی 10 هه‌فته‌ی رابردوو تۆڕێكی به‌رفراوانی سزا، وه‌ك لافاو به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنرێت.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه نووسیویه‌تی، ئه‌و سزایانه پێوه‌ستن به پێشێلكاری مافی مرۆڤ و به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و پشتیوانی له تیرۆریزم و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تری به‌ده‌ر له چالاكی ئه‌تۆمی ئێران.
به‌شێك له وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری ئه‌وه‌یان به واشنتن داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئاسایشی ئیسرائیل ره‌چاو نه‌كات و سزاكانی ئێران هه‌ڵگرێته‌وه و جارێكی تر به‌هێزی بكاته‌وه، ئیسرائیل ناچار ده‌بێت بۆ پاراستنی ته‌ناهی خۆی هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر تاران.
ئه‌و گومانانه له ئورشه‌لیم به‌هۆی بانگه‌شه‌كانی یائیر لاپید سه‌رۆكی حزبی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل دروست بووه كه پێی وایه بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له ماوه‌ی چوار ساڵی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ، پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا تێكداوه و ئیسرائیلی كردووه به بنكه‌یه‌كی كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆیه گومانی ئه‌وه ده‌كه‌ن بایدن وه‌ك سزایه‌ك به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئیسرائیل، كۆمه‌ڵێك نه‌رمی به‌رانبه‌ر ئێران بنوێنێت.
به‌ڵام بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ شه‌وی رابردوو هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌ت كرده‌وه و رای گه‌یاند، ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حزبی دیموكرات و كۆماریخواز پێوه‌ندییه‌كی قووڵی هه‌یه و سه‌ر له به‌رانبه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێكدا نه‌وی ناكات.