سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گفتوگۆیه‌كی راسته‌وخۆدا له‌گه‌ڵ جێنشینی شای سعوودیه له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك هاوكاری ته‌ناهی و سه‌ربازی و ئابووری رێك كه‌وتن، ئه‌مڕۆش ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بیه ئاشكرای كردووه، سوپای عێراق و سعوودیه راهێنانی سه‌ربازی هاوبه‌شیان به‌یه‌كه‌وه ده‌بێت.
سوپای سعوودیا و عێراق راهێنانی هاوبەش دەکەن
.
عێراق به‌هۆی میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێرانه، له لێواری شه‌ڕی تایفییه و ئه‌مه‌ریكا زیاد له سێ مانگه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له‌ڕووی ته‌ناهی و وزه و خۆراكه‌وه، عێراق له ئێران بێمنه‌ت بكات و به‌ره‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌نداوی ببات، وه‌ك هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه، شه‌وی رابردوو كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتن له بواره جیاجیاكان كرا كه له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه رێككه‌وتنی سه‌ربازی و ته‌ناهییه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران، سعوودیه له‌دوای ئیسرائیل به دوژمنی هه‌ره له پێشینه‌ی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌سف ده‌كات و به هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا ناوی ده‌بات، له‌ڕێی حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه توانیویه‌تی تا ئاستێك كێشه بۆ ته‌ناهی ئه‌و وڵاته دروست بكات، بۆیه سعوودیه نایه‌وێ ئێران له سنووری عێراقیشه‌وه ئه‌و كێشانه‌ی بۆ دروست بكات و به ناوبژیوانی واشنتن كۆمه‌ڵێك بژاری خستووه‌ته به‌رده‌م به‌غدا كه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه عێراق تێیدا سودمه‌ندی سه‌ره‌كییه.
هەفتەی داهاتوو مەرزی نێودەوڵەتی عەرعەر لە نێوان عێراق و سعوودیا دەکرێتەوە
.
رێككه‌وتنه‌كه‌ی به‌غدا و ریاز چه‌ند خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت كه كۆمه‌ڵێك له خاڵه‌كان هاوكارن بۆ كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئێران له عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری سیاسیی بۆ ئه‌و وڵاته، له‌وانه رێككه‌وتن له‌باره‌ی وزه و كۆنتڕۆڵ و بازرگانیكردنی نه‌وت، سعوودیه به‌ڵێنی هاوكاریكردنی عێراقی داوه له ئۆپێك و ئۆپێك پڵه‌س، له به‌رانبه‌ردا عێراق بۆ ده‌رهینانی نه‌وت سوود له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی سعوودیه وه‌رده‌گرێت.
یه‌كێكی تر له‌و خاڵانه‌ی مسته‌فا كازمی و محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌باره‌یه‌وه رێككه‌وتوون، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسلامیی توندئاژۆ و تیرۆره كه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر هه‌ردوو وڵات وه‌سف كراوه، هاوپه‌یمانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌و بواره‌دا هاوكاری عێراق ده‌كه‌ن و له به‌رانبه‌ردا عێراق ده‌بێ ته‌ناهی سنووره‌كانی سعوودیه بپارێزێت.
له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هاوكاری ته‌ناهی و هه‌واڵگری به‌غدا و ریاز ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و له‌باره‌ی پرسه‌كانی پێوه‌ست به ته‌ناهی ناوچه‌كه هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌كه‌ن، هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌سه‌ر پرسه‌كانی پێوه‌ست به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێك ده‌خه‌نه‌وه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا بڕیاری كردنه‌وه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی عه‌رعه‌ر له هه‌فته‌ی داهاتوو درا كه مه‌رزێكی بازرگانی گه‌وره‌یه له نێوان سعوودیه و عێراق و ناوچه‌یه‌كی بازرگانی ئازادیش له سنووری نێوانیان ده‌كرێته‌وه، پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی عێراق و سعوودیه ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێكی به‌رز.
عێراق بۆ دابینكردنی وزه و سووته‌مه‌نی ده‌ستی به‌ره‌و ئێران راكێشاوه و هه‌ركاتێك ئێران ویستوویه‌تی بڕیارێكی سیاسیی به‌سه‌ر به‌غدا بسه‌پێنێت، به‌نزین و كاره‌بای وه‌ك كارتێكی فشار به‌كار هێناوه، ئه‌مه‌ریكا پێشنیازی گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی عێراقی له ئێرانه‌وه بۆ سعوودیه كردووه، ده‌ستبه‌جێ سعوودیه ئاماده‌یی خۆی پێشان دا و گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ به‌غدا واژوو كرد، ئه‌وه‌ش تووڕه‌یی ئێرانی لێ كه‌وته‌وه.
رۆژی 21ی ته‌مووزی ئه‌مساڵ مسته‌فا كازمی سه‌ردانی تارانی كرد و له‌گه‌ڵ رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆ بووه‌وه، عه‌لی خامنه‌یی له‌و دیداره‌دا راسته‌وخۆ داوای به‌رده‌وامی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی هه‌ردوولا كرد و به‌رده‌وامبوونی تاران له دابینكردنی وزه بۆ عێراق دووپات كرده‌وه.
ئه‌و دیداره له كاتێكدا بوو، رۆژی پێشتر شاندێكی باڵای سیاسی و بازرگانی سعوودیه له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه و له‌باره‌ی دابینكردنی كاره‌با و سووته‌مه‌نی بۆ عێراق به‌شێوه‌ی زاره‌كی رێككه‌وتنێكیان كردبوو.
ئێران له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمانی باراك ئۆباما له ساڵی 2011 له عێراق، له رێی عێراقه‌وه خۆی له گه‌مارۆ ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌دزییه‌وه و عێراق وه‌ك ناوه‌ندێكی گرنگ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره له‌لایه‌ن تارانه‌وه سه‌یر ده‌كرا، به‌ڵام له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، كابینه‌ی تره‌مپ كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ستی بۆ تاران دروست كرد و پاره‌كانی ئێرانی له‌ناو بانكی ناوه‌ندی عێراق بلۆك كرد.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بییه‌ی راگه‌یاندووه، بڕیاره به‌منزیكانه سوپای عێراق و سعوودیه به‌یه‌كه‌وه راهێنانی سه‌ربازی بكه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا مانۆڕێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش له ناوچه‌كه به‌ڕێوه ببه‌ن، ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌شێك له ناوماڵی شیعه‌ی سه‌ر به ئێران، به توندی دژی ئه‌و هه‌وڵه‌ی مسته‌فا كازمی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
عێراق ئێسته به دۆخێكی قورسی ئابووریدا تێده‌په‌ڕێت و چیتر به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت له پێناو پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاران، ئه‌و دۆخه قورسه ئابوورییه قبووڵ بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه توانای دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشی نه‌ماوه و قه‌رزی له بانكه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه بۆ پێدانی مووچه.