بڕیاره ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن خه‌ڵكی بوگنڤیل بۆ جیابوونه‌وه له كۆماری پاپوا نیو گینیا ئه‌نجام بدرێ و زۆرێك له وڵاتانیش به فه‌رمی پشتیوانی سه‌ربه‌خۆبوونی ناوچه‌كه‌یان كردووه و له ئێسته‌وه‌یش دانوستاندنه‌كان بۆ جیابوونه‌وه‌ی ئاشتیانه ده‌ستی پێكردووه، به‌وهۆیه‌وه زۆرێك له شاره‌زایان و دیپلۆماتكاران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه بوگنڤیل له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌بێته 194ه‌مین وڵات له جیهان دا.
ماڵپه‌ڕی برینك نیوز له‌وباره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كاتێك بیر له سه‌ربه‌خۆبوونی گه‌لان و گرووپه جیاوازه‌كان له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه، چه‌ند ئه‌زموونێكی نه‌خوازراو دێته به‌رده‌ممان كه ئه‌وانیش كه‌ته‌لان و سكۆتلاند و كشمیر و كوردستانن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆمیان ئه‌نجام دا، به‌ڵام به مافی سه‌ربه‌خۆبوون نه‌گه‌یشتن و جیهان بێده‌نگی نواند تا حكوومه‌ته مه‌ركه‌زییه‌كان ئامانجه‌كانیان دوا بخه‌ن و ڕێگری بكه‌ن له جیابوونه‌وه له‌و وڵاتانه‌ی كه ئێسته له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌وان ماونه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا خه‌ریكه یه‌كه‌م ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتوو و جیابوونه‌وه له ڕێی ڕیفراندۆم به شێوازێكی ئاشتیانه ده‌بینین و بڕیاره له 25ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر ناوچه‌ی بوگنڤیل كه حوكمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ساڵانێكه هه‌یه، ڕیفراندۆم ئه‌نجام ده‌دا، بۆ جیابوونه‌وه له ده‌وڵه‌تی پاپوا نیو گینیا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ وه‌ك 194ه‌مین وڵات به فه‌رمی دوای ڕیفراندۆم و ته‌واوبوونی گفتوگۆكان له نێوان هه‌ردوولا سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت.
ڕۆژی 25ی ئه‌و مانگه ریفراندۆم له دوورگه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت
بوگنڤیل دوورگه‌یه‌كه و به به‌شێك له خاكی پاپوا نیو گینیا هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به مس و زێڕ، هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری چینی میلی و ئوسترالیا و نیوزلاند پشتیوانی زۆری ده‌كه‌ن و دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له بڕیاری خه‌ڵكی ئه‌و دوورگه‌یه ده‌كه‌ن، له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كاندا، به‌ڵێنی وڵاتانی زلهێز و پشتیوانی ئوسترالیا و نیوزلاند وایكردووه حكوومه‌تی پاپوا نیو گینیا له ئێسته‌وه ده‌ست به دانوستاندن بكات له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی دوورگه‌كه بۆ مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆبوونیان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دوور له هه‌موو جۆره توندوتیژی و گرژیییه‌ك.
به‌ر له دوو ده‌یه شه‌ڕی ناوخۆی قووڵ له نێوان خه‌ڵكی دوورگه‌ی بوگنڤیل و دانیشتووانی پاپوا نیو گینیا كۆتایی هات و به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر بوونه قوربانی، دواتر هه‌ردوولا شه‌ڕیان ڕاگرت و جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی كارگێڕی به دوورگه‌كه درا و به‌وشێوه دۆخه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو تا ساڵی 2019، له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2019 ڕیفراندۆم له دوورگه‌كه كرا، به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی و بێ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی دوورگه‌كه پێوه‌ی پابه‌ند بێت، له ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه‌یش زیاتر له 98%ی خه‌ڵكی دوورگه‌كه ده‌نگیان بۆ جیابوونه‌وه له پاپوا نیو گینیا و سه‌ربه‌خۆبوون دا.
له‌و كاته‌وه حكوومه‌تی دوورگه‌كه و سه‌رۆكه‌كه‌ی بڕیاریان دا بۆ ساڵی 2020 و له 25ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر به فه‌رمی ڕیفراندۆمی دیارییكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین ئه‌نجام بده‌ن، حكوومه‌تی پاپوا نیو گینیایش هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی ده‌رنه‌بڕی و دووپاتی كرده‌وه كه ڕێز له خواستی خه‌ڵكی دوورگه‌كه ده‌گرێ، بۆیه له‌و كاته‌وه تا ئێسته‌یش دانوستاندن بۆ جیابوونه‌وه‌ی بوگنڤیل له وڵاته به‌رده‌وامی هه‌یه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ كه زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگه‌كانی ڕیفراندۆمه‌كه بۆ سه‌ربه‌خۆبوون و جیابوونه‌وه بدرێت. ئه‌مه‌یش وایكردووه كه هه‌مووان دڵنیا بن كه پرۆسه‌كه ته‌نیا له‌سه‌ر كات و ڕۆتینی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ماوه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌كی واقیعی ده‌رئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه ڕوونه، له‌به‌ر ئه‌وه له ئێسته‌وه ناوی بوگنڤیل وه‌ك 194ه‌مین وڵات له دنیا ناوی ده‌برێ و باسی لێوه ده‌كرێت.
حكوومه‌تی پاپوا نیو گینیا ڕه‌زامه‌ندی بۆ سه‌ربه‌خۆیی دوورگه‌كه داوه
ئاماده‌كاریش له دوورگه‌كه بۆ ڕیفراندۆم به‌ره‌و كۆتایییه و كه‌مپه‌ین ده‌ستی پێكردووه و به گوێره‌ی زۆربه‌ی میدیاكانیش خه‌ڵكی به‌جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداری له كه‌مپه‌ینی جیابوونه‌وه له پاپوا نیو گینیا ده‌كه‌ن و شادی و خۆشحاڵی خۆیشیان ده‌رده‌بڕن كه سه‌ربه‌خۆبوونیان زۆر نزیكه و ئه‌مه‌یش به ساتێكی مێژوویی ناو ده‌به‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوورگه‌یه زۆر نزیكه له سه‌ربه‌خۆبوونه‌وه، به‌ڵام به ناوچه‌یه‌كی جێی ململانێی ئه‌مه‌ریكا و چینیش داده‌نرێ، له‌م ساڵانه‌ی دوای په‌كین به سه‌دان ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی له‌و دوورگانه كردووه و ده‌یه‌وێ زۆرترین هه‌ژموونیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، له به‌رانبه‌ریش دا ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه و ده‌یه‌وێ دوورگه‌كانی باشووری كیشوه‌ری ئاسیا و نزیك له ئوسترالیا له ژێر هه‌ژموونی خۆی بهێڵێته‌وه، به تایبه‌ت بوگنڤیل یه‌ده‌گێكی زۆری مس و زێڕی هه‌یه كه به‌هاكه‌ی به بڕی 58 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه كێبه‌ركێ له نێوان په‌كین و واشنتنه كه زۆرترین پشتیوانی حكوومه‌تی سه‌ربه‌خۆی بوگنڤیل بكه‌ن و زۆرترین وه‌به‌رهێنه‌ری وڵاته‌كانیشیان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكه‌ن.