كتێبێكی نوێ له‌باره‌ی ململانێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به وردی تیشك ده‌خاته سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی داهاتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ئاو ناونیشانی گه‌وره‌ترین كێشه و ته‌نگژه و ململانێی گرووپ و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێ و له‌و نێوه‌نده‌یشدا ئه‌گه‌ری گرژبوونی پێوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌لایه‌كه‌وه و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا له‌لایه‌كی تره‌وه بوونی هه‌یه.
ئاو و ململانێكان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناونیشانی كتێبه‌كه‌یه و له‌لایه‌ن ماركۆس دوبۆیس كینگ نووسراوه و تێیدا هاتووه، گرفتی ئه‌و سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی عێراق بووه له كۆتاییه‌كانی ساڵانی حه‌فتاوه، كاتێك توركیا ده‌ستی به دروستكردنی چه‌ندان به‌نداوی گه‌وره له‌سه‌ر ڕووباری دیجله و فورات له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه كرد، به بیانووی ئه‌وه‌ی پێویستی به ئاوه بۆ كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه‌كه و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، ئه‌و به‌نداوانه بڕی ئاوی به‌ردراوه‌ی هه‌ردوو ڕووباره‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیا زۆر كه‌م كرده‌وه، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی به‌غدا و دواتر دیمه‌شقی نیگه‌ران كرد و ئه‌مه‌یش به‌لای دیمه‌شق و به‌غداوه ڕوونه كه ڕۆژێك له ڕۆژانه توركیا ئاوی هه‌ردوو ڕووباره‌كه به ته‌واوی ده‌گرێته‌وه.
توركیا توانای هه‌یه و به‌رده‌وامیشه له دروستكردنی به‌نداو و كارێكی مه‌حاڵ نییه هه‌ردوو ڕووباره‌كه نزیك بكات له وشكبوونی ته‌واوه‌تی، به تایبه‌ت ڕووباره‌ی فورات كه ئێسته توركیا وه‌ك ئامرازێكی سیاسی له دژی كورده‌كان به‌كاری ده‌هێنێت، پێشبینی ده‌كرێ له داهاتوویه‌كی نزیك به‌ره‌و وشكبوون هه‌نگاو بنێت، ئه‌م پرۆسه‌یه‌یش به‌رده‌وامی ده‌بێ، چونكه خه‌ونی فره‌وانخوازی توركیا و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه گه‌وره‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ری ده‌بڕن، بۆیه ئاو وه‌ك ئامرازی هه‌ژموون سه‌پاندن به‌سه‌ر عێراق و سووریا به‌كار ده‌هێنن.
مه‌ترسییه‌كانی كه‌مبوونه‌وه و وشكبوونی دیجله و فورات بۆ سه‌ر عێراق زۆر كاره‌ساتبارتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ سووریا، چونكه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه، ئه‌وا باشووری عێراق به ته‌واوی ده‌بێت به بیابان و به ملیۆنان خه‌ڵك تینوو و برسی ده‌بن، به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و وشكبوونی كێڵگه‌كانی كشتوكاڵ و خورما له ناوچه‌كه. عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیاتر له 60%ی پێویستییه‌كانی بۆ ئاو له ده‌ره‌وه دێته ناوه‌وه‌ی وڵاته‌كه، ئه‌مه‌یش بڕێكی یه‌كجار زۆره و كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كشتوكاڵی و ئابووری و مرۆیی ده‌بێت، كاتێك ئاوی دوو ڕووباره‌كه بگیرێنه‌وه یان به ئاستێكی زۆر كه‌م بكرێنه‌وه.
هه‌ولێر كارتی ئاو دژی به‌غدا به‌كاربهێنێت، جه‌نگ له نێوان هه‌ردوولا هه‌ڵده‌گیرسێت
ماركۆس دوبۆیس
كینگ كه پسپۆره له زانكۆی جۆرج واشنتن دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه عێراق به تایبه‌ت باشوور و ناوه‌ڕاستی ده‌كه‌وێته ناو كاره‌ساتێكی گه‌وره‌وه، زۆرجاریش له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگۆی ئه‌وه ده‌بیسترێ كه ئاو وه‌ك كارتێك له دژی به‌غدا به‌كاربهێنرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌غدا مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كات، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه كارتێكی به‌هێز و مه‌ترسیدار ده‌بێ بۆ به‌غدا، به‌ڵام به دووریش نابنیرێ كه له‌گه‌ڵ هه‌ر جووڵه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه به‌غدا سوپا دژی كوردستان بجووڵێنێت، چونكه مه‌سه‌له‌كه پێوه‌سته به مان و نه‌مانی عێراقه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌یش زۆر گه‌وره و ترسناك ده‌بێ، به فه‌رمی كورد هه‌رگیز باسیان له به‌كارهێنانی ئه‌و كارته نه‌كردووه.
ئه‌گه‌ر كورده‌كانیش كارێكی له‌مجۆره نه‌كه‌ن، ئه‌وا به‌غدا و ئه‌نكه‌ره تووشی ململانێ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، چونكه له ساڵی 1997 هه‌ریه‌ك له عێراق و سووریا ڕێككه‌وتنی ڕێڕه‌وی ئاوییه‌كانیان واژوو كرد، كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه خرایه به‌رده‌م وڵاتان و به‌وهۆیه‌وه ناكرێ ڕێڕه‌وی ڕووبار و ئاوه‌كانی سه‌ر زه‌وی له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه بگۆڕدرێ، یان بڕی ئاوی به‌ردراوه كه‌م بكرێته‌وه و وه‌ك ئامرازێكی سیاسی به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام توركیا ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی واژوو نه‌كرد و سلێمانی دیمیریل سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی توركیا گوتی، ئاو موڵكی توركیایه و نه‌وتیش موڵكی ئه‌وان، ئێمه هه‌رگیز پێیان ناڵێین كه نیوه‌ی نه‌وتی ئێوه موڵكی ئێمه‌یه، ئه‌وانیش هه‌رگیز مافی ئه‌وه‌یان نییه داوای له‌مجۆره بكه‌ن. چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و گه‌رمبوونی زیاتری زه‌وی، پێویستی عێراق بۆ ئاو زۆر زیاتر بێت، كاتێكیش توركیا به به‌رده‌وامی بڕی ئاوی به‌ردراوه كه‌م بكاته‌وه، مه‌ترسی هه‌ڵایسانی جه‌نگ له نێوان هه‌ردوو وڵات زۆر نزیكتر ده‌بێته‌وه.
به‌رده‌وامی توركیا له‌سه‌ر دروستكردنی به‌نداوه‌كان ململانێ و شه‌ڕی به‌غدا و ئه‌نكه‌ره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
تۆبیاس فۆن لوسو توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی هۆله‌ندی بۆ پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌وه باس له‌وه ده‌كات، گرفتی ئاو ته‌نیا له نێوان توركیا و ئێران له‌لایه‌كه‌وه و عێراق و سووریا له‌لایه‌كی تر نییه، به‌ڵكو وڵاتانی كه‌نداویش تا ساڵی 2040 زۆرترین پێویستیان به ئاو ده‌بێت، بۆیه له ئێسته‌وه فڕۆكه‌كانی سعوودیه سه‌رچاوه‌كانی ئاوی یه‌مه‌ن ده‌كه‌نه ئامانج كه ئاو به‌رده‌داته‌وه بۆ سعوودیه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌ریه‌ك له به‌حرێن و كوێت و عومان و قه‌ته‌ڕ و سعوودیه و ئیماڕات تووشی گه‌وره‌ترین ته‌نگژه‌ی ئاو بن و نه‌وت و گازی سروشتی به به‌راورد به ئاو هیچ نرخ و به‌هایه‌كی لایان نه‌هێڵێته‌وه.
كتێبه‌كه له هه‌شت به‌شی جیا جیا پێكهاتووه و به وردی گرفتی ئاو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خاته ڕوو و كاریگه‌ری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا دۆخه‌كه قوڕستر ده‌كات و ململانێی جیۆپۆله‌تیكی دروست ده‌كات و به یه‌كێك له كتێبه گرنگه‌كان داده‌نرێ بۆ تێگه‌یشتن له داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.