هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران دا سه‌پاند و به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته‌یش رای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌یامی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران روونه، ڤایرۆسی كۆرۆنا نابێته هۆی ده‌ربازبوونی له سزا ئابوورییه‌كان.
لە رێگەی کۆمپانیای تایبەتەوە پێداویستی پزیشکی رەوانەی ئێران دەکرێت
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌هۆی كۆرۆناوه زیاترین قوربانی هه‌بووه و زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، ئه‌وه بووه به بیانوویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكات فشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران سووك بكات.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، سزا ئابوورییه‌كانی ئێران كه به‌هۆی چالاكییه مووشه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كانیه‌وه خراوه‌ته سه‌ری، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوكاری مرۆیی و ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته ناكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌مه‌ریكا رۆژی پێنجشه‌می رابردوو پێنج زانای ئه‌تۆمی ئێرانی خسته ناو لیستی تیرۆره‌وه و سزای نوێی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
له‌سه‌ر داوای ئێران، چین و رووسیا و چه‌ندان وڵاتی ئه‌وروپی داوایان له ئه‌مه‌ریكا كرد، به هۆكاری مرۆیی بۆ ماوه‌یه‌ك سزاكانی سه‌ر ئێران سڕ بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا سوور بوو له‌سه‌ر قورستركردنی ئه‌و سزایانه و رای گه‌یاند، تا ئێسته‌یش ئێران به‌رده‌وامه له سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی و پشتیوانی سه‌ره‌كی تیرۆریزمه له دنیادا.
سه‌رباری ئه‌مه‌یش ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان جار داوای كردووه ئه‌گه‌ر ئێران هاوكارییه مرۆییه‌كانیان قبووڵ بكات، واشنتن ئاماده‌یه پێداویستی پزیشكی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بگه‌یه‌نێته تاران.
برایان هۆگ نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران رای گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند كه‌ناڵی جیاوازه‌وه به ئێرانی راگه‌یاندووه، ئاماده‌ین هاوكاری مرۆیی و پزیشكی بگه‌یه‌نینه ئه‌و وڵاته بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام تاران ده‌ستبه‌جێ ئه‌و داوایه‌ی واشنتنی ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
هاوكات رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به تاوانبار زانی به‌رانبه‌ر ته‌شه‌نه‌كردنی له ڕاده‌به‌ده‌ری كۆرۆنا له‌و وڵاته و رای گه‌یاند، خامنه‌یی به ملیاران دۆلار خه‌رجی تیرۆریزم و جه‌نگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رج ده‌كات و ئه‌گه‌ر یه‌ك له ده‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ سیستمی ته‌ندروستی خه‌رج بكردایه، دۆخی خه‌ڵكه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته نه‌ده‌بوو.
رۆژی هه‌ینی جارێكی تر حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له نامه‌یه‌كدا داوای له سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد ببێته ناوبژیوانیان و داوا له كۆشكی سپی بكات به‌هۆی گیرۆده‌بوونی وڵاته‌كه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی بۆ سه‌ر تاران رابگرێت.
هه‌رچه‌ند تا ئێسته سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمی هیچ هه‌ڵوێستێكی به‌رانبه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام برایان هۆك پێشوه‌خته وه‌ڵامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی دایه‌وه و رای گه‌یاند، كۆرۆنا دادی ئێران نادات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر تیرۆریزم له ناوچه‌كه به‌هێز بكاته‌وه.
هه‌رچه‌ند ئێران بۆ رازیكردنی دڵی ئه‌مه‌ریكا هه‌ندێك هه‌نگاوی له چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌ڵێنا، له‌وانه مایكڵ ڤایت هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه به گه‌شتیاری رووی كردبووه ئێران و له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه گیرابوو، شه‌وی رابردوو له گرتووخانه ئازادی كرد و رای گه‌یاند، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له گرتووخانه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌یان ئازاد كردووه، به‌ڵام بۆی نییه خاكی ئێران جێ بهێڵێت.
پێشتر مایك پۆمپیۆ چه‌ند جارێك هۆشداری دابووه رژێمی ئێران به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكا له گرتووخانه‌كانی ئێران تووشی كۆرۆنا بێت یان رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تر بێته‌وه، ئه‌وا له‌سه‌ر رژێم گران ده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ریكا به توندی وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
مارك دۆبۆڤیتس ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی به‌رگری له دیموكراسی به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، واشنتن ده‌توانێ له رێی كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانه‌وه پێداویستی پزیشكی و ته‌ندروستی بگه‌یه‌نێته ئێران، به‌ڵام نابێ سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا وێڕای ئاماژه به هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی ئێران بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو ئه‌مه‌ریكی و سه‌ربازێكی به‌ریتانیایی ده‌ڵێ، رێك له‌و كاته‌دا میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق، ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانیایی و خه‌ڵكی تر ده‌كوژن، پێدانی هه‌ر یارمه‌تییه‌كی ئابووری به ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه، ئێمه ده‌بێ پێداویستییه پزیشكییه‌كان له رێی كۆمپانیا ناحكوومییه‌كان بگه‌یه‌نینه ئێران و به‌و شێوه‌یه هیچ بیانوویه‌كیش بۆ رژێمی ئێران نه‌هێڵینه‌وه.