مانگی ڕه‌مه‌زان ڕۆژ دوای ڕۆژ نزیك ده‌بێته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆری جیهانی ئیسلامیش هه‌میشه ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ن، ئایا ئێسته كه كۆرۆنا له زۆربه‌ی وڵاتان بڵاوبووه‌ته‌وه، خه‌ڵكی به‌ڕۆژوو بن یان نا؟ ئایا ڕۆژووگرتن سوود یان زیانی هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا؟ پزیشكان و زانایانی ئایینی له‌وباره‌وه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
د.عه‌بدولهادی مسباح پسپۆر له سیسته‌می به‌رگری جه‌سته له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، وشكبوونی گه‌روو و جه‌سته یارمه‌تی زۆری گه‌یشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به سییه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌دات، بۆیه كه‌سانی به ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی سیسته‌می به‌رگریان لاوازه پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌مساڵ ڕۆژوو نه‌گرن.
زانایانی ئایینی ئه‌زهه‌ر و میسڕیش له‌وباره‌وه هاتوونه‌ته ده‌نگ و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان ڕێنوێنی پزیشكان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له‌وباره‌وه د.عه‌لی جومعه موفتی پێشووی میسڕ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای زانایانی ئایینی له میسڕ گوتی، هه‌موو ئه‌و ڕێنوێنیانه‌ی تا ئێسته پزیشكانی پسپۆر له‌وباره‌وه ده‌یده‌ن ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ده‌بێ ئه‌مساڵ زۆرینه‌یان ڕۆژوو نه‌گرن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یان لاوازه، ئێمه‌یش ئه‌مه به كارێكی گونجاو ده‌زانین، بۆچوونی ئێمه تا ئێسته ئه‌وه‌یه كه پزیشكان چی بڵێن ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
زیاتر گوتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، ئه‌وانه‌ی كه سیسته‌می به‌رگرییان به‌هێزه و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژوو بگرن، پێویسته له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه ڕێنمایی تایبه‌تیان بۆ ده‌ربكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆراك و خواردنه‌وانه بخۆن، كه یارمه‌تی به‌هێز مانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یان ده‌دات له‌و ماوه‌یه‌ی كه به ڕۆژوون، هه‌موو پزیشكان و زاناكانی دنیایش دووپات له‌سه‌ر زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو به به‌رده‌وامی ده‌كه‌نه‌وه و له‌و بڕوایه‌دان وشكبوونی گه‌روو ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به سیسته‌می هه‌ناسه‌دانی مرۆڤ بگات و ژیانی بخاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه پابه‌ندبوون به‌و ڕێنماییه‌ی پزیشكان به واتای ئه‌وه دێ، زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكانی به ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییان هه‌یه ده‌بێ ئه‌مساڵ ده‌سبه‌رداری ڕۆژووگرتن بن.
زانايانی ئایینی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌مووان پابه‌ندی ڕێنمایی پزیشك و توێژینه‌وه‌كانی زانستی ده‌بن
له‌لایه‌كی تره‌وه د.مه‌برووك عه‌تییه بانگخوازی به‌ناوبانگی ئیسلامی گوتی، له‌گه‌ڵ قسه‌كانی موفتی پێشووین و ئه‌گه‌ر ڤایرۆسه‌كه تا 23ی نیسان/ئه‌پریل كه یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زانه به چالاكی له ناوچه‌كانمان بمێنێته‌وه، پێویسته پێره‌وی ڕێنمایییه‌كانی پزیشكان بین و سه‌ركێشی نه‌كه‌ین، چونكه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ویستی خودایه و ده‌بێ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی پزیشك بین.
زیاتر گوتی، پرسێكی فیقهی هه‌یه كه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆش بوو یان مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی له‌سه‌ر زیاد بوو، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆی به ڕۆژووبوون چاره‌سه‌ربوونی دوا بكه‌وێ، یان تووشی په‌تا ببێت، ئه‌وا پزیشك ڕۆژووگرتنی لێ قه‌ده‌غه ده‌كات، ئه‌گه‌ریش كه‌سه‌كه سه‌رپێچی ئه‌وه بكات و ئازاری خۆی بدات، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی شه‌رع و فه‌رمووده‌كانه و گوناهبار ده‌بێت.
هاوكات له ماوه‌ی ڕابردوویش موفتی ئه‌زهه‌ر فتوایه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه خۆپارێزی ئه‌ركێكی شه‌رعی و ئایینییه و پێویسته هه‌موان پێوه‌ی پابه‌ند بن، ئه‌گه‌ر ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش به ته‌واوی ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه وشكبوونی گه‌روو ده‌بێته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بین، ئه‌وا له‌سه‌ر مسوڵمانان پێویست نییه ڕۆژوو بگرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زانستیش ئه‌مه سه‌لمێنرا كه نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه و مه‌ترسی تووشبوون زیاد ناكات، ئه‌وا ده‌توانین هه‌موومان ڕۆژوو بگرین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته زانایان پێی گه‌یشتوون ئه‌وه‌یه كه وشكبوونی گه‌روو كێشه‌یه و وا ده‌كات ڤایرۆسه‌كه ئه‌گه‌ر گه‌یشتبێته ده‌م و گه‌روو بگات به سیسته‌می هه‌ناسه‌دان كه ئه‌مه‌یش مه‌ترسیداره، به‌ڵام زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌یباته ناو گه‌ده و زیان و مه‌ترسییه‌كانی له‌ناو ده‌چێت.
له سه‌رده‌مانی زوو كاتێك تاعوون له مانگی ڕه‌مه‌زان بڵاوبووه‌ته‌وه خه‌ڵكی به‌ڕۆژوو نه‌بوون
به‌شێكی تری زانایانیش له‌و بڕوایه‌دان كه ناكرێ ڕێنماییه‌كان پێشێل بكرێ، به‌ڵكوو ده‌كرێ به فتوایه‌ك ڕێ به ڕۆژووگران بدرێ، كه ئاو بكه‌نه ده‌میانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی ته‌ڕ بێ و یارمه‌تی ڤایرۆسه‌كه نه‌دات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی یه‌ك دڵۆپ ئاو نه‌گاته سورێنچك و گه‌ده‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه شێخ عه‌كره‌مه سه‌بری پێشنوێژی مزگه‌وتی ئه‌قسا و زۆرێك له مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته خه‌ڵكی پابه‌ندی خۆپارێزی بن و ڕۆژووگرتن پێویست نییه، به‌ڵام ده‌بێ خه‌ڵكی به زه‌كات و سه‌رفیتره قه‌ره‌بووی ڕۆژووگرتن بكه‌نه‌وه، یاخود هه‌ركات په‌تاكه كۆتایی هات ده‌توانن ڕۆژوو بگرنه‌وه.
مێژوونووسان و شاره‌زایانی ئیسلامی ده‌ڵێن، پێشتریش چه‌ندان جار په‌تای تاعوون كه‌وتووه‌ته مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه و خه‌ڵكی ده‌سبه‌رداری
ڕۆژووگرتن بوون، هاوكات ئه‌زهه‌ر باس له‌وه ده‌كات، كه پێویسته خه‌ڵكی نه‌ك ته‌نیا هه‌ر ئه‌مساڵ ڕۆژوو نه‌گرن، به‌ڵكوو ده‌بێ له كۆبوونه‌وه و نوێژی به كۆمه‌ڵ و ته‌راویحیش دوور بكه‌ونه‌وه و ته‌نانه‌ت ئاهه‌نگ و سه‌ردانه‌كانی جه‌ژنیش به ته‌واوی بوه‌ستێنن.