ئه‌مڕۆ حه‌ڤده ساڵ به‌سه‌ر كه‌وتنى رژێمى به‌عس تێپه‌ڕى، ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه به‌ر له نیسانى 2003 به ئاواتێكى گه‌وره‌وه له كه‌وتنى رژێمه‌كه‌یان ده‌ڕوانى، ئێسته رۆژ له دواى رۆژ به‌ره‌و خراپتر و ئاینده‌یه‌كى ناڕۆشنتر ده‌ڕۆن، رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى به توانجه‌وه ده‌ڵێ، "ده‌سه‌ڵاتى نوێى عێراق 300 گۆڕستانى تر‌ى بۆ عێراقییه‌كان زیاد كردووه".
له نۆى نیسانى ساڵى 2003 هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، دواى چه‌ند رۆژێك له راگه‌یاندنى جه‌نگ دژ به رژێمى به‌عس زۆر به ئاسانى گه‌یشتنه به‌غدا، به‌مه‌یش كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتى به‌عس هێنا كه له ساڵى 1968 وه خۆیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى عێراق سه‌پاند بوو.
رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى: ده‌سه‌ڵاتى نوێ 300 گۆڕه‌ستانى تر‌ى بۆ عێراقییه‌كان زیاد كردووه
هه‌رچه‌نده هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا خۆیان به "داگیركه‌ر" ناساند بوو، كه‌چى به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكى عێراق به‌هۆى ئه‌وه‌ى له واقیعێكى تاریكدا ده‌ژیان و ئومێدێكى گه‌وره‌یان بۆ قۆناغى دواى كه‌وتنى رژێمه‌كه هه‌بوو، هێزه‌كه‌یان وه‌ك رزگاركه‌ر وه‌سف ده‌كرد و پرۆسه‌كه‌شیان ناونا "ئازادى" به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرت و توێژینه‌وانه‌ى له 17 ساڵى رابردوو كراون، تا ئێسته خه‌ڵكى عێراق تامى ئه‌و ئازادییه‌ى نه‌كردووه كه به‌ر له نیسانى 2003 خه‌ونى پێوه ده‌بینى.
بۆیه ئه‌و گه‌نجانه‌ى له نیسانى 2003 خه‌ونیان به "ئازادى" ده‌بینى و له گۆڕه‌پانى ته‌حریر به دواى هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه په‌یكه‌رى سه‌دام حوسێنیان له‌سه‌ر زه‌وى راده‌كێشا، دواى تێپه‌ڕبوونى 17 ساڵ هه‌ست ده‌كه‌ن جگه له نه‌بوونى ئازادى نیشتمانیشیان ون كردووه، بۆیه ئێسته له گۆڕه‌پانى ته‌حریر دانیشتوون پاسه‌وانى له‌و خیوه‌تانه ده‌كه‌ن كه به‌هۆى كۆرۆناوه له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه چۆڵكراون.
ئه‌مه‌یش وا ده‌كات رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" كه سه‌ردانى ئه‌م شوێنه‌ى كردووه و ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سه‌رنج بداته دیارترین دروشمى خۆپێشانده‌ران "نیشتمانێكم ده‌وێ".
هه‌ر به‌و دروشمه‌یش بوو له تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو خۆپێشاندانێكى سه‌رانسه‌رى له عێراق له دژى ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌چوو و سه‌تان كه‌س له خۆپێشانده‌ران له عێراق كوژران و به هه‌زارانیش بریندار بوون.
كێشه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى سه‌دام حوسێن چى بوو؟
ده‌سه‌ڵاتى به‌عس و سه‌دام حوسێن له عێراق وه‌ك نموونه‌یه‌ك له خراپترین ده‌سه‌ڵات له مێژووى عێراق و ناوچه‌كه پێناسه ده‌كرێت، ناوبانگى خراپى سه‌دام له دنیا ئێسته‌یش نموونه‌یه‌كه و باس ده‌كرێت. له خواره‌وه به كورتى باس له بارودۆخى خراپى ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌كرێت:
یه‌كه‌م : ده‌سه‌ڵاتێكى ره‌هاى دیكتاتۆرى و تاكهحزبى
دووه‌م: دابڕانى عێراق له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى
سێیه‌م: خراپى بارودۆخى ئابوورى به هۆى گه‌نده‌ڵى و ئه‌و سزایانه‌ى به‌سه‌ر رژێمه‌كه سه‌پێنرابوون.
چواره‌م: چه‌وساندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌كانى تر، كورد وه‌ك دیارترین نموونه
پێنجه‌م: هه‌ڵگیرساندنى دوو شه‌ڕى گه‌وره كه به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى ئه‌م شه‌ڕانه ژێرخانى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى عێراق وێران بوو
شه‌شه‌م : نه‌بوونى به‌ها سه‌ره‌كییه‌كانى وه‌ك یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى و ئازادى.
خه‌ونیان به ئازادى ده‌بینى كه‌چى وڵاته‌كه‌یان دۆراند
خراپى ده‌سه‌ڵاتى دواى به‌عس
وێراى مانه‌وه‌ى به‌شێك له خراپییه‌كانى سه‌ره‌وه له ده‌سه‌ڵاتى ئێسته، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى تریش بۆ عێراقییه‌كان زیاد ده‌بێت:
یه‌كه‌م: تایفه‌گه‌رى وه‌ك دهردهێكى كوشنده دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس له عێراق ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌كاته قوربانی و ئێسته‌یش وه‌ك ململانێ به‌رده‌وامه.
دووه‌م: تیرۆر ، له‌ماوه‌ى حه‌ڤده ساڵى رابردوو تیرۆر زه‌برێكى كوشنده بووه له عێراق دراوه و ته‌نانه‌ت ملیۆنان كه‌سى ئاواره كردووه و به هه‌زاران كه‌سى كوشتووه، دواجار له ساڵى 2014 رێكخراوێكى تیرۆریستى به ناوى داعش رووبه‌ڕێكى فراوانى له خاكى عێراق داگیركرد.
سێیه‌م: عێراق بووه‌ته گۆڕه‌پانى ململانێى وڵاتان.
چواره‌م: له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له گه‌نده‌ڵى عێراق پله‌ى یانزه‌مى تۆمار كردووه.
پێنجه‌م: لاوازبوونى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و سه‌هه‌ڵدانى گرووپى میلیشیایى و مافیایى
شه‌شه‌م: داڕووخانى ژێرخانى ئابوورى
حه‌وته‌م: چه‌وساندنه‌وه‌ى كورد به شێوه‌یه‌كى تر، بڕینى مووچه و پێنه‌دانى شایسته داراییه‌كانى و به‌كارهێنانى هێز له دژى كورد.
هه‌شته‌م: كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى ده‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى دیارده‌كانى له‌شفرۆشى و قومار و ماده هۆشبه‌ره‌كان.
قۆناغى گواستنه‌وه درێژه‌ى كێشا
وه‌ك پسپۆڕانى
زانستى سیاسى باسى لێوه ده‌كه‌ن، له دواى رووخانى هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك یان ئه‌نجامدانى كۆده‌تا و شۆڕشێك قۆناغى گواستنه‌وه دێته پێشه‌وه، قۆناغى گواستنه‌وه‌یش به‌وه پێناسه ده‌كرێت پرۆسه‌یه‌كى سیاسییه به هێواشى ده‌ست پێ ده‌كات و چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نێ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له شێوه‌ى دیكتاتۆرى بۆ دیموكراسى بگوازرێته‌وه.
به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م قۆناغه له عێراق زیاترى خایاند و ته‌نانه‌ت وه‌ك به‌رپرسانى ئه‌م وڵاته ده‌ڵێن عێراق به‌ره‌و چاره‌نووسێكى نادیار ده‌چێت. هه‌ڵه‌ى گه‌وره له‌مه‌دا چى بوو؟ چه‌ند به‌رپرسێكى عێراقى كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى 2003 وه له پرۆسه‌ى دامه‌زراندنى ده‌سه‌ڵاتى نوێى عێراق به‌شدار بوون، بۆ رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه ده‌كه‌ن له دواى رووخانى رژێم چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك كراوه، له‌وانه په‌له له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن كراوه، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه ئاماده نه‌بوو. بۆیه له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌سه‌ڵاتێكى گه‌نده‌ڵ دروست بوو. هه‌ڵه‌یه‌كى تر‌ى سیاسى ئه‌وه بوو ده‌سه‌ڵاتى عێراق به دیموكراسى ته‌وافووقى كارى كردووه، سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر پێكهاته‌كان دابه‌شكردووه و دواتریش به‌سه‌ر حزبه‌كان، له ئه‌نجامدا ده‌سته‌به‌رى مافى هاووڵاتییبوونى نه‌كردووه، بۆیه كاره‌ساته‌كان به‌ره‌وامن و عێراقیش به‌ره‌و چاره‌نووسێكى نادیار ده‌ڕوات و خوێنى خه‌ڵكه‌كه‌یشى به‌رده‌وام ده‌ڕژێ.
چه‌ند ئامارێك كاره‌ساتى مرۆیى ژێر ده‌سه‌ڵاتى نوێى عێراق ده‌رده‌خه‌ن، كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" بڵاو كراوه‌ته‌وه:
رێژه‌ى هه‌ژاریى: 22%
ژماره‌ى قوربانییان له جه‌نگى تایفه‌گه‌رى و تیرۆر: 650 هه‌زار كوژراو و ملیۆنێك و 250 بریندار و په‌ككه‌وته
بێوه‌ژنان: ملیۆنێك و 939 هه‌زار كه‌س
ئه‌و منداڵانه‌ى بێ باوك ماونه‌ته‌وه : پێنج ملیۆن منداڵ
ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاواره و په‌ناهه‌نده بوون: پێنج تا شه‌ش ملیۆن كه‌س
خۆپێشانده‌ره كوژراوه‌كان: 700 كه‌س ئه‌مه ته‌نیا له چه‌ند مانگێكدا بووه
له ئامارێكى تریشدا رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ده‌ڵێ ده‌سه‌ڵاتى نوێى عێراق 300 گۆڕستانى بۆ عێراقییه‌كان زیاد كردووه.