به‌ر له هاتنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى سووریا، میدیا فه‌رمییه‌كانى رووسیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووریا و به كه‌سێكى لاواز و گه‌نده‌ڵ و بێ جه‌ماوه‌رى وه‌سف ده‌كه‌ن. چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌مه په‌یامێكى روونه له‌وه‌ى كه چیتر مۆسكۆ داكۆكى له ئه‌سه‌د ناكات.
له ساڵى 2015 ئه‌و كاته‌ى ده‌سه‌ڵاتى سووریا زۆرترین خاكى له ده‌ست دابوو، له لاوازترین بارودۆخى سیاسى و سه‌ربازى بوو، رووسیا به‌پێى رێككه‌وتنێك چووه ناو جه‌نگى سووریا. چوونى رووسیا بۆ شه‌ڕه‌كه به ته‌واوى هاوكێشه‌ى شه‌ڕه‌كه‌ى گۆڕى و دواجار توانى سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌سه‌د مسۆگه‌ر بكات، وا بكات زۆربه‌ى خاكى سووریا كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه.
میدیا فه‌رمییه‌كانى رووسیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د
جیا له‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى رووسیا به به‌شار ئه‌سه‌دى به‌خشیوه، خۆیشى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى زۆرى سه‌ربازى و سیاسى به ده‌ست هێناوه، له‌وانه پێگه‌ى خۆى له جه‌رگه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جێگیر كردووه و بووه‌ته هێزێكى كاریگه‌ر له رووداوه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه‌دا. بۆیه پرسیارى ئه‌وه ده‌كرێت ئایا كاتى ئه‌وه هاتووه مۆسكۆ پشت له به‌شار ئه‌سه‌د بكات و سیناریۆیه‌كى تر پێڕه‌و بكات؟
ئه‌و پرسیاره له‌و كاته‌دا دروست بووه كه میدیاكانى رووسیا ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه له دژى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووریا، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یش له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كى كه‌م ماوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى تر‌ى سه‌رۆكایه‌تى له سووریا بكرێت، بڕیاره به‌شار ئه‌سه‌د جارێكى تریش خۆى كاندید بكاته‌وه.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه ناوه‌نده‌كانى راپرسى و میدیاكانى رووسیا ده‌ستیان به هێرشكردنه سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د كردووه و له چه‌ندان رووه‌وه كار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى سیاسى و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ره‌خنه‌ى لێ ده‌گرن، ئه‌وه‌ى به لاى چاودێرانى سیاسى و میدیاكانى دنیا جێى سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ى له هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌شدارن، به فه‌رمى سه‌ر به حكوومه‌تى رووسیان و هه‌ندێكیش نزیكن له سه‌رۆكایه‌تى رووسیا.
خاڵێكى تر كه جێى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، ناوه‌ڕۆكى ئه‌و په‌یامانه‌ى له‌باره‌ى سووریاوه له‌و ده‌زگایانه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، پێچه‌وانه‌ى ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه له‌ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوو مۆسكۆ له به‌رانبه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د پێڕه‌وى كردووه، چونكه له ناوه‌ڕۆكدا به ته‌واوى ره‌خنه له ئه‌سه‌د ده‌گرن و داكۆكى له سیاسه‌ته‌كانى ناكه‌ن.
رۆژنامه‌ى
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" له راپۆرتێكدا كارى له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى میدیاكانى رووسیا كردووه و ناوه‌ڕۆكى په‌یامه‌كانیان به "توند" وه‌سف ده‌كات كه ئاراسته‌ى به‌شار ئه‌سه‌د كراون. رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه باس له‌وه ده‌كات ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ستى پێ كردووه و دواجاریش ئاژانسى هه‌واڵى فیدڕاڵى رووسیا، هێرشى كردووه‌ته سه‌ر ئه‌سه‌د. ئه‌م ئاژانسه له رواڵه‌تدا حكوومى نییه، به‌ڵام نزیكه‌ى له سه‌رۆكایه‌تى رووسیا.
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات دیمه‌شق له‌و په‌یامانه سه‌رى سوڕماوه و بۆ ئه‌م ره‌خنانه نوێن. دامه‌زراوه‌ى راپرسى ده‌وڵه‌تى رووسیا كه له ساڵى 2005 دامه‌زراوه راپرسییه‌كى له‌سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د كردووه، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانى راپرسییه‌كه ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ به به‌راورد به‌ساڵى رابردوو بارودۆخى سووریا چه‌نده باشتر بووه؟ له ئه‌نجامدا 37 %ى به‌شداربووان گوتوویانه خراپتر بووه، 40 % یش ده‌ڵێن هیچ جیاوازییه‌كى نییه.
هه‌ر له هه‌مان راپرسى 70% خه‌ڵك داواى باشتركردنى بارودۆخى ئابوورى سووریایان كردووه، هه‌مان رێژه‌یش داواى گۆڕینى ده‌سه‌ڵاتدارانى سووریا ده‌كه‌ن. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو 2021 چه‌ند كه‌س ده‌نگ به ئه‌سه‌د ده‌دات؟ له وه‌ڵامدا 54% ئاماده نین ده‌نگ به به‌شار ئه‌سه‌د بده‌ن. دیاره ده‌بێت تێبینى ئه‌وه بكرێت ئه‌و راپرسییه له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌د كراوه، چونكه ئه‌گه‌ر له ناوچه‌كانى تر بووایه ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌ركرا رێژه‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌سه‌د زیاتر بێت، ئه‌مه‌یش تێبینى دیپلۆماتكارێكى رووسه.
پوتین ده‌یه‌وێ ئه‌سه‌د زیاتر سازش بۆ رووسیا بكات
دیپلۆماتكاره‌كه كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه به رۆژنامه‌ى "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م راپرسییه له شوێنێكى تر‌ى سووریا بكرایه ئه‌وا به‌شار ئه‌سه‌د زیاتر 10%ی به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا.
هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى له میدیاكانى رووسیا بڵاو كراونه‌ته‌وه چه‌ند وه‌سفێك ده‌ده‌نه پاڵ به‌شار ئه‌سه‌د له‌وانه‌ى "ناتوانێ چاكسازى بكات"، "جه‌ماوه‌ى نییه"، " به‌هێز نییه". ئاژانسى هه‌واڵى فیدڕاڵى زنجیره‌یه‌ك وتارى له دژى ئه‌سه‌د بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌وانه ئه‌سه‌د به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات هاوكارییه‌كانى رووسیا بۆ خۆى به‌كار ده‌هێنێ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌سه‌د كه‌سێكى لاوازه و به‌هۆى ئه‌وه‌وه گه‌نده‌ڵى رۆژ له دواى رۆژ له سووریا زیاتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ى وا ده‌كات ئه‌م راپۆرتانه به بیروڕاى ده‌سه‌ڵاتى رووسیا له‌سه‌ر ئه‌سه‌د دابنرێت، ئه‌وه‌یه به‌رپرسانى باڵاى رووسیا داكۆكى له ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كان ده‌كه‌ن، له‌وانه یه‌ڤگینى بریگۆجین كه به چێشلێنه‌ره‌كه‌ى پوتین ناسراوه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى رووسیا هه‌یه، پاساوى ئه‌وه‌ى بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه هێناوه‌ته‌وه گوایه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته گه‌نده‌ڵییه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌دی ئاشكرا كردووه و ناچارى ده‌كات زیاتر سازش بۆ رووسیا بكات.