پێگه‌ی زه ناشناڵی ئیماڕاتی بابه‌تێكی له‌سه‌ر دۆخی توركیا و چۆنیه‌تیی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌و وڵاته بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كات، كه حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره كه‌مترین گرنگی به ناردنی پێویستی پزیشكی بۆ ناوچه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌دات، كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی كورد، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په"یش پشتڕاستی ئه‌و زانیارییانه ده‌كاته‌وه.
له
ڕاپۆرتێكی به‌شی ئینگلیزی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئیماڕاتییه هاتووه، كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی كورد له توركیا كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، كه هه‌ندێ له شاره‌كانیان هاوسنوورن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایش به وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ره‌تا له ئێرانه‌وه ده‌ستی پێكرد و ته‌شه‌نه‌ی كرد.
كورده‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له ژێر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناكدان، چونكه شاره كوردییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه كه‌مترین گرنگی پێ ده‌درێ و ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێ كورد ببنه قوربانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و حزبانه داده‌نرێ كه نوێنه‌رایه‌تی كورد له توركیا ده‌كه‌ن، هۆشداری ده‌ده‌ن، له‌وه‌ی به‌هۆی كه‌می كه‌لوپه‌لی پزیشكییه‌وه، ناوچه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌بێته كانگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوچه‌كه.
ماسك و جێلی پاككه‌ره‌وه نییه و نرخه‌كه‌یشی زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه
مه‌ترسییه‌كه هه‌ر ئه‌وه نییه كه حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره كۆمه‌كی پزیشكی و ته‌ندروستی پێویست ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ناكات، به‌ڵكوو ده‌یان ساڵه په‌راوێزخراوه و هیچ ژێرخانێكی به‌هێزی ته‌ندروستی نییه و زۆرترین ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌و ناوچانه‌یه، به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كانیش به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن بوون له پۆسته‌كانیان لابراون و گیراون و قه‌یووم به فه‌رمانی حكوومه‌ت له شوێنیان دانراوه، كه كه‌مترین خواستیان بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌كه هه‌یه و ته‌نانه‌ت ناتوانن به زمانی ئه‌وانیش بدوێن و قسه‌یان بۆ بكه‌ن.
سه‌لیم كاپلان جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و به‌رپرس له ڕێكخستنی حزبی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێ، دۆخی شاره كوردییه‌كان به به‌راورد به ناوچه‌كانی تری توركیا له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و كه‌مترین ژماره‌ی نه‌خۆشخانه و یه‌كه‌ی چاودێری چڕ بوونی هه‌یه و ڕێژه‌ی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كه‌من، جیا له‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی پزیشكی ته‌واویش نه‌گه‌یه‌نراوه‌ته شاره‌كان، ئێسته‌یش بۆ نموونه ئه‌گه‌ر شاری باتمان وه‌ربگرین، ته‌واوی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ن، پڕبوون له توشبوو، له ئه‌گه‌ری زیاتربوونی رێژه‌ی تووشبووان دۆخه‌كه به‌ره‌و كاره‌ساتێكی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێت.
توركیا له ڕووی ژماره‌ی تووشبووانه‌وه ڕیزبه‌ندی هه‌شته‌م وڵاتی له‌سه‌ر ئاستی دنیا وه‌رگرتووه و تا ئێسته 125 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه‌یه‌یش زیاتر له سێ هه‌زار و 300 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، به‌هۆی ئه‌و په‌راوێزخستنه‌ی بۆ ناوچه‌كانی كوردنیشینین، كوردان توندترین ڕه‌خنه له حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره ده‌گرن و "به په‌راوێزخستن و ئاسانكاریكردن به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نكه‌ره تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن".
كاپلان ده‌ڵێ، حكوومه‌ت له ماوه‌ی ڕابردوو له ته‌واوی شاره‌كانی توركیا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی به‌خشینی به‌خۆڕایی ماسك و جێڵی پاككه‌ره‌وه كرد، ته‌نیا 1%ی ماسك و پاككه‌ره‌وه بۆ شاره كوردنشینه‌كان ڕه‌وانه‌كراون و له ناوچه‌كانی تریش ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر دابه‌شكراوه، ئه‌مه‌یش لای حكوومه‌ت ڕوونه كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه زۆر هه‌ژارن و كه‌مترین داهاتیان هه‌یه و نرخی ماسك و پاككه‌ره‌وه‌یش له توركیا ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
له شاره‌كانی تری توركیا حكوومه‌ت به خۆڕایی دابه‌شی ده‌كات
به گوێره‌ی ئامارێكی په‌یمانگه‌ی سه‌رژمێری توركیایش كه له ساڵی 2018 ئه‌نجام دراوه، شاره‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا كه ناوچه كوردنشینهكانن، هه‌ژارترین ناوچه‌ی توركیان و كه‌مترین داهاتیان هه‌یه، به‌جۆرێك داهاتی تاك له‌و ناوچانه ناگات به نیوه‌ی داهاتی تاك له شاره‌كانی باكور و ڕۆژئاوای توركیا.
له ئه‌نجامی هه‌ژاری ئه‌و ناوچانه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و وه‌ستانی كاركردن له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه، تووشی دۆخێكی زۆر قورسبوونهتهوه، كه زۆربه‌یان خه‌ریكی كشتوكاڵ و كاری چێشتخانه و كڕین و فرۆشتن له بازاڕی شاره‌كان.
به‌رپرسه‌كه‌ی هه‌ده‌په ده‌ڵێ، حكوومه‌ت له‌و ناوچانه وا مامه‌ڵه ده‌كات كه هیچ ڕووینه‌دابێ، هیچ ڕێوشوێنێكی هاوكاری دارایی بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌سته‌به‌ر نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا له‌و دۆخه سه‌خته خه‌ریكی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانییه ههڵبژێردراوهكانه و كه‌سانی سه‌ر حزبی فه‌رمانڕه‌وا له شوێنیان داده‌نرێن. هه‌ر گرووپ و ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ و چالاكی مه‌ده‌نیش ناڕه‌زایی دژ به‌و كه‌مته‌رخه‌میانه‌ی حكوومه‌ت له ناوچه‌كه ده‌رببڕێ، سه‌رجه‌میان ده‌گیرێن و كاری گرووپ و ڕێكخراوه‌كه قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده ماڵپه‌ڕه‌كه هه‌وڵیداوه بۆچوونی به‌رپرسانی حكوومه‌ت و پارتی دادوگه‌شه‌پێدان وه‌ربگرێ، كه حزبی فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌كه‌یه، به‌ڵام هیچیان ئاماده‌نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه بكه‌ن و ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه هیچ بۆچوونێك بخه‌نه‌ڕوو.
محه‌مه‌د دیمیر كه سه‌رۆكی شاره‌وانی باتمان بوو و دواتر له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه، قسه‌ی بۆ پێگه ئیماڕاتییهكه كردووه و ده‌ڵێ، بانگه‌شه‌كانی حكوومه‌ت به دابه‌شكردنی ماسك به خۆڕایی بۆ ناوچه جیا جیاكانی وڵاته‌كه دووره له ڕاستییه‌وه و هیچ ماسكێك نه‌گه‌یشتووه‌ته باتمان و دۆخه‌كه به ته‌واوی پێوه‌سته به سیاسه‌ته‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ی كه به ده‌نگی ئاكپارتی داده‌نرێن، زۆرترین خزمه‌تیان پێشكه‌ش ده‌كرێ و ناوچه‌كانی تریش كه‌مترین.
ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كورده‌كان له حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ی ده‌گرن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خه‌ڵكه‌كه به ده‌ست كه‌می كه‌لوپه‌لی پزیشكی ده‌ناڵێنێ، له كاتێكدایه به گوێره‌ی ئاماره‌كان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا كۆمه‌كی كه‌لوپه‌لی پزیشكی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بۆ 55 وڵاتی دنیا ڕه‌وانه كردووه.