دیمه‌نێكی زۆر جوانه كاتێك ده‌چیته ناو پارك و باخه‌كان، كه جۆره‌ها گوڵ و جۆره‌ها دره‌ختی میوه و ڕووهكی جۆراوجۆر گه‌شه‌ی كردووه و زۆر سه‌رنجڕاكێش و جیاوازه، به‌ڵام ڕه‌نگه كاتێكیش هه‌نگێك به‌لاته‌وه ده‌خولێته‌وه و له ماڵه‌كه‌ت و له‌سه‌ر خواردنه‌كه‌ت ناڕوات، په‌نا بۆ ئه‌وه ببه‌یت كۆتایی پێ بهێنێت، هه‌رچه‌نده ده‌یشزانین، كه ئه‌گه‌ر هه‌نگه‌كان نه‌بن، باخ و گوڵ و ڕووه‌ك و نامه‌كان به ته‌واوی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن.
ئه‌وه به‌لاته‌وه سه‌یر ده‌بێ، كه ئێسته یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا ئه‌وه‌یه كه ڕێژه‌ی هه‌نگه‌كان ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له كهمبوونن، به گوێره‌ی ڕووپێوێك كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی داوه، ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی 2.6 ملیۆن شانه هه‌نگ بووه، به‌ڵام ته‌نیا له زستانی 2013 و 2014 ڕێژه‌ی 23%ی ئه‌م هه‌نگانه له‌ناوچوون و كۆتایی‌یان پێهاتووه، پێشبینی ده‌كرێ ئێسته بۆ سه‌رووی 45%یش به‌رز بووبێته‌وه، گرفتی ئه‌مه‌یش ته‌نیا كه‌مبوونی هه‌نگوین نییه كه به‌رهه‌می هه‌نگه، به‌ڵكوو گرنگی ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆوی ڕووه‌ك و گوڵ و نه‌مامه جۆراوجۆره‌كان كه به‌رپرسن له سه‌وزبوونی سروشتی زه‌وی و دارستانه‌كان به گشتی.
هه‌نگوین یهكجۆری نییه، تا به له‌ناوچوونی هه‌نگ بوونی نه‌مێنێت، به‌ڵكوو زیاتر له 20 هه‌زار جۆری هه‌نگوین، له مێرووله‌ی تر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه شوێنگره‌وه‌ی هه‌نگوینی هه‌نگ زۆر زۆره و پێویست به دوودڵی ناكات، كه‌واته به نه‌مانی هه‌نگ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر ژیان و ژینگه دروست ده‌بێت؟
هه‌نگ خواردنی سه‌ره‌كی بریتییه له شیله و ناوكی گوڵ و ڕووه‌كه جۆراوجۆره‌كان، له‌كاتی شكۆفهكردنی گوڵه‌كانیان، كه ئه‌مه‌یش زیاتر له به‌هار ڕوو ده‌دات، له‌م كاته‌دا هه‌نگه‌كان زۆرترین خزمه‌ت به ژینگه و گۆی زه‌وی و مرۆڤ و سه‌رجه‌م ئاژه‌ڵه‌كانی تر ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كه هه‌نگه‌كان ڕێژه‌ی 70% سه‌رجه‌م به‌روبوومه خۆراكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕسكانه ده‌چێننه‌وه و زیادیان ده‌كه‌ن، له‌میانه‌ی گه‌ڕان به دوای خۆراك له شیله‌ی گوڵه‌كان، تۆوی نه‌مامه‌كان هه‌ڵده‌گرن و دواتر ده‌یخه‌نه سه‌ر زه‌وی و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕسك ئه‌و ڕووه‌ك و به‌روبوومانه بنه‌تۆی تریان لێ دروست بێ و گه‌شه بكه‌نه‌وه و دووباره به‌رهه‌م بده‌ن.
زۆرینه‌ی خه‌ڵكی له برسا ده‌مرن، ئه‌گه‌ر هه‌نگه‌كان تۆوی ڕووه‌كه‌كان دووباره نهچێننهوه
گرنگترین ئه‌و به‌رووبوومانه‌ی كه به‌هۆی هه‌نگه‌وه ڕێژه‌یان زیاد ده‌كات، بریتین له سێ‌و و ئه‌ڤۆگادۆ و خه‌یار و چه‌ره‌زه جۆراوجۆره‌كان و چه‌ندانی تر.
به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی كه له ژیان ده‌یگێڕێت، ئه‌و بوونه‌وه‌ره بچووكه به باشترین و خێراترین جووتیاری سه‌ر زه‌وی ناونراوه، ته‌نانه‌ت ئامێره زۆر پێشكه‌وتووه‌كانی بواری كشتوكاڵیش ناتوانن هێنده‌ی هه‌نگ خزمه‌ت به مرۆڤ بكه‌ن و به‌رووبوومی خۆراكی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
له ئه‌نجامی خه‌مڵاندنه زانستییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كه ڕێژه‌ی سێیه‌كی خۆراكی سه‌ر گۆی زه‌وی له‌ناو ده‌چێ و بوونی نامێنێت، ئه‌گه‌ر هه‌نگه‌كان له ژیاندا نه‌بن و كۆتاییان پێ بێت، بۆیه ئه‌مه‌ش برسییهكی یه‌كجار گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وی دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ملیۆنان كه‌س.
ژینگه و دارستانه‌كان وێران ده‌بن
وه‌ك نموونه‌یه‌ك له‌باره‌ی گرنگی هه‌نگه‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیان، توێژینه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مه‌ریكا سه‌لماندوویه‌تی، كه ئه‌گه‌ر هه‌نگ نه‌بێ، ته‌نا بۆ كالیفۆرنیا پێویسته ساڵانه بڕی 1.4 ملیۆن بنه‌تۆی باده‌م بچێنرێت، تا پێویستی ویلایه‌ته‌كه پڕ بكاته‌وه، به‌ڵام ئێسته به كه‌مترین تێچوو و بێ هیچ ماندووبوونێكی مرۆڤ هه‌نگه‌كان به خێراییه‌كی زۆر و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر هه‌نگه‌كان نه‌بن، ئه‌وا جۆره‌كانی خۆراك و خوارده‌مه‌نییه‌كان زۆر كه‌متر ده‌بن و ڕێژه‌ی دهستهبهركردنیشیان زۆر كه‌متر ده‌بێته‌وه، واته هه‌م له چه‌ندایه‌تی و هه‌م له جۆرایه‌تی گرفتی گه‌وره بۆ ژیانی مرۆڤ دروست ده‌بێت، به‌هۆی كهمبوونهوهیشیان له ئه‌نجامی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی، زانایانی ئه‌مه‌ریكا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه زۆرترین كه‌ش و ژینگه‌ی گونجاویان بۆ دروست بكه‌ن، تا نه‌ك هه‌ر كه‌م ببنه‌وه، به‌ڵكوو ڕێژه‌یان زۆر زیاتر ببێت، مه‌ترسی هه‌یه بۆ 50 ساڵی داهاتوو ڕێژه‌ی هه‌نگه‌كان كه‌م ببێته‌وه و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات گه‌وره‌ترین شه‌پۆلی برسیه‌تی ڕوو له مرۆڤایه‌تی بكات، بۆیه پێویسته له هه‌موو وڵاتان زۆرترین بایه‌خ به هه‌نگ بدرێ و خه‌ڵكیش وریا بكرێنه‌وه، كه كوشتنی هه‌نگێك دواجار ئه‌گه‌ری مردنی چه‌ندان كه‌سی هه‌یه له برسان، له‌به‌ر ئه‌وه بایه‌خی ئه‌و مێرووله باڵداره بچووكه به قه‌باره‌كه‌ی نییه و بگره به ئهركهكهیتی، كه بووه‌ته هه‌وێنی به‌رده‌وامی ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی و ڕزگاركردنی ملیۆنان مرۆڤ له مه‌رگێكی 100% به‌هۆی برسیه‌تییه‌وه.