باوه‌ڕ ده‌كه‌ن یان نا، به‌ڵام ئه‌وه ڕاستییه كه بڕبڕه‌ی پشتی مرۆڤه‌كانی سه‌ره‌تا به هیچ شێوه‌یه‌ك توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه كه سه‌ر و لاشه‌ی مرۆڤ هه‌ڵبگرێ و هاوشێوه‌ی ئێسته توانای وه‌ستانمان هه‌بێت، به‌ڵكوو مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان هاوشێوه‌ی خشۆكه‌كان له‌سه‌ر په‌له‌كانیان ڕۆیشتوون و به نزیكترین حاڵه‌تی ئێسته‌یش ده‌توانین له چۆنیه‌تی جووڵه‌ی بۆقه‌كان وێنای بكه‌ین، به‌ڵام ته‌نیا بۆ ڕۆیشتن نه‌ك توانای فڕین، كه‌واته ژیان چۆن ده‌بوو ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی گیانه‌وه‌ره‌كانی تر له‌سه‌ر هه‌ر چوار په‌له‌كان توانای جووڵه‌مان هه‌بووایه؟
به گوێره‌ی
لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان بڕ بڕه‌ی پشتی مرۆڤ كه دی ئێن ئه‌ی بۆ 500 ملیۆن ساڵ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، به‌ر له 1.9 ملیۆن ساڵ توانیویمانه بكه‌وینه سه‌ر پێ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م، به‌ڵام شه‌ش ملیۆن ساڵ پێش ئێسته توانیومانه بێ ئه‌وه‌ی پێویستمان به ده‌سته‌كانمان بێت، بوه‌ستین و بتوانین جووڵه بكه‌ین، ئه‌مه له زانستی پزیشكی و گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆڤ پێی ده‌گوترێ گه‌شه‌ی خانه‌كانی كلادی له بڕبڕه‌ی پشت، كه به‌رپرسن له جووڵه و چۆنیه‌تی ڕاگرتنی په‌یكه‌ری مرۆڤ.
ماوه‌ی شه‌ش ملیۆن ساڵه مرۆڤ ده‌توانێ وه‌كوو ئێسته به وه‌ستاوی بڕوات
له ئه‌نجامی جووڵه و مامه‌ڵه‌ی مرۆڤ گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ دروستبووه، پێشتر ئه‌ژنۆ و ده‌سته‌كانی مرۆڤ زۆر به‌هێزتربوون له ئێسته، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه له‌سه‌ری ڕۆیشتووین، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌رزبوونه‌وه‌مان داوه، به تایبه‌ت بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دره‌خته‌كان و ڕۆیشتنی خێراتر له نێو دارستانه‌كان، بۆیه ساڵ دوای ساڵ گۆڕانكاری له دی ئێن ئه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ دروست بووه، تا به ئه‌مڕۆ گه‌یشتووین.
به‌ڵام به خه‌یاڵێكی زانستیانه بكه‌ین و بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه، چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر تا ئێسته‌یش وه‌ك خشۆكێك توانای جووڵه‌مان هه‌بووایه، ژیان چۆن چۆنی ده‌بوو و چیمان به‌سه‌ر ده‌هات، له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گۆڕانكارییه‌كان، شارستانیه‌ت به‌مشێوه‌یه‌ی ئێسته پێش نه‌ده‌كه‌وت و خانوو و كۆشه‌كان زۆر له ئێسته نزمتر ده‌بوون، بگره ئه‌و په‌ڕی به‌رزییان ده‌گیشته مه‌ترێك و 50 سانتیمه‌تر، چونكه مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌ر دوو مه‌تریش درێژ بن، كاتێك نه‌توانن هه‌ستنه‌وه و له‌سه‌ر پێیه‌كانیان بوه‌ستن و به ئاسایی جووڵه بكه‌ن، ئیتر درێژییه‌كه‌یان هیچ كێشه دروست ناكات، له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بنمیچی خانووه‌كانیان، ئیتر له ژووری خه‌وه‌كان له‌سه‌ر چرپاكان ده‌خه‌وتین و نه‌مانده‌توانی بانیۆی به‌رز دروست بكه‌ین و قاچه‌كانمان به‌رز بكه‌ینه‌وه و بچینه ناوی تا خۆمان بشۆین، به‌ڵكوو ده‌بوو چاڵێك هه‌ڵكه‌نین و بیكه‌ین به بانیۆ و تێیدا خۆمان بشۆین. چێشتخانه و مێز و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێسته له ماڵه‌كانمان بوونیان هه‌یه زیاده‌بوون و ده‌بوو به‌لای كه‌مه‌وه له نیوه‌وه بیانبڕینه‌وه. چونكه به‌و به‌رزییه‌ی ئێسته نه‌مانده‌توانی هیچ سوودێكی لێ وه‌ربگرین.
شارستانیه‌تی مرۆڤ هه‌رگیز وه‌ك ئێسته نه‌ده‌بوو و هه‌موو شتێك ده‌گۆڕا
ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه بێینه ده‌ره‌وه و سه‌یری شارستانیه‌تی ئێسته‌ی مرۆڤ بكه‌ین، ده‌بوو هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كان زۆر نزمتر بن و ماتۆڕسكیل و پایسكل هه‌رگیز دانه‌ده‌هێنران، چونكه نه‌مانده‌توانی تا ماوه‌یه‌كی زۆر به‌مشێوه‌یه‌ی له‌سه‌ر پشتی پایسكل و ماتۆڕسكیلین خۆمان بگرین و بمێنینه‌وه. جیا له‌وه‌یش باڵه‌خانه به‌رزه‌كان ته‌نیا ده‌بوون به دیكۆر و ته‌نانه‌ت نه‌مانده‌توانی كه دروستیشیان بكه‌ین، به‌ڵكوو یه‌كه‌م شت پێویست بوو دروستی بكه‌ین، بریتی بوو له به‌رزكه‌ره‌وه "مه‌سعه‌د" چونكه بڕینی ئه‌و هه‌موو پلیكانه‌یه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له توانای هیچ مرۆڤێكمان نه‌بوو، چونكه ئێمه یه‌كێك ده‌بووین له گیانه‌وه‌رانی پۆلی خشۆكه‌كان، هه‌نگاوه‌كانمان زۆر كورت ده‌بوون و وزه‌ی زۆر زۆرمان خه‌رج ده‌كرد بۆ جووڵه‌كردن و له‌وانه‌یه هیچ كه‌س هێنده قه‌ڵه‌و نه‌بووایه و ئه‌وه‌ی ئێسته‌یش كه زانایان هۆشداری له‌باره‌وه ده‌ده‌ن و قه‌ڵه‌وی به نه‌خۆشییه‌كی به‌ربڵاو ناو ده‌به‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك بوونی نه‌ده‌بوو. ئه‌گه‌ر ڕێ بڕینی ئێسته بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك 100 كالۆری پێویست بێ، ئه‌وا كاتێك وه‌كوو خشۆكێك بووایه‌ن هه‌زار كالۆری زیاتری پێویست بوو، له‌به‌ر ئه‌وه دنیابینیمان زۆر كه‌متر ده‌بوو و له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆمان زیاتر نه‌مانده‌توانی ڕێ ببڕین.
ئێسته تۆ ئۆتۆمبێلت نییه و ده‌ڕۆیته ماركێت و كیسێكی پڕ له كه‌لوپه‌لی خۆراك ده‌كڕی و بۆ ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێیته‌وه، ئه‌و كه‌سه گریمان پێنج كیلۆی تێدایه، ئه‌وكات قورسییه‌كه‌ی بۆ مرۆڤ ده‌بوو به 30 كیلۆ، توانای ئه‌وه‌یشمان نه‌بوو له ده‌ستمانی بگرین، به‌ڵكوو ده‌بوو بیخه‌ینه سه‌ر پشتمان، بۆیه به‌مشێوازه ژیانه وای ده‌كرد به‌ر له‌وه‌ی بیر له دروستكردنی كیس بكه‌ینه‌وه، ده‌بوو جانتای پشت دروست بكه‌ین.
ئێسته بڕبڕه‌ی پشت له دوو شوێن بۆ گۆشه‌ی 38 پله لاربووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش وایكردووه هه‌م بتوانین به ئاسانی بچه‌مێینه‌وه و هه‌میش به وه‌ستاوی بمێنینه‌وه، به دڵنیاییه‌وه، ئه‌گه‌ر بڕبڕه‌ی پشتمان به ته‌واوی ڕێك و ڕاست بێ و هیچ لاربوونه‌وه‌یه‌كی تێدا نه‌بێ، ئه‌وكات ناتوانین بچه‌مێینه‌وه و هه‌میشه ده‌بێ به وه‌ستاوی بین، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته به باشترین و گونجاوترین داده‌نرێت بۆ مرۆڤ.