پێگه‌ی سه‌نده‌ی گاردیان بابه‌تێكی له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئاسیا بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا تۆڕێكی فره‌وانی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆیان له نێو ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ئه‌مه‌ریكا چاندووه و تره‌مپیش ناچاره هه‌مان ڕێی كلینتن دژی تاڵیبان تاقی بكاته‌وه و ده‌بێ ئه‌فغانستانیان ڕاده‌ست بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی توندڕۆكان له ناوچه‌یه‌كی تر كۆ بكرێنه‌وه و دووباره درێژه به پرۆسه‌ی كوشتن و كاولكاری بهێنرێت.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، هه‌موو ئه‌و گه‌ل و وڵاتانه‌ی هاوكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له وڵاتانی ده‌ره‌وه، دواجار خۆیشیان ده‌بنه قوربانی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، نموونه‌یش بۆ ئه‌مه زۆرن و دیارترینیشیان بریتییه له كورده‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرترین قوربانیان دا له دژی تیرۆریستانی داعش و بۆ له‌ناوبردنی توندڕۆكانی سووریا و عێراق، كه‌چی دواجار تره‌مپ گڵۆپی سه‌وزی بۆ به‌غدا و ئه‌نكه‌ره هه‌ڵكرد پێگه و ناوچه‌كانیان سنووردار بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر ئه‌مه‌ریكا هێرشی كرده سه‌ر عێراق و ڕژێمی به‌عسی ڕووخاند، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌یش كه ملیاران دۆلاری تێچوو، ڕزگاركردنی كورده‌كان بوو له چنگی ئه‌و ڕژێمه دیكتاتۆره، كه‌چی دواتریش خۆی ڕێ به هێزه نوێكان ده‌دا كه هێرش بكه‌نه‌وه سه‌ر كورده‌كان، پێشتریش ئه‌مه‌ریكا هانی چیكییه‌كانی دا به‌ر له جه‌نگی دووه‌می جیهانی، تا دژی هیتله‌ر بجه‌نگن، به‌ڵام دوای كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهانی هانی ئه‌ڵمانیای دا كه هێرشیان بكاته سه‌ر و به ته‌واوی سنوورداریكردن و بچووكی كردنه‌وه، ئێسته خه‌ریكه هه‌مان سیناریۆ له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه له ئه‌فغانستان دووباره ده‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا سعوودیه‌ی هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكه به بیانووی دژبوونی به مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان پشتیوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، له كاتێكدا سعوودیه له‌وه‌ته‌ی دروستبووه، ئه‌م سیاسه‌ت و ستراتیجه‌ی هه‌یه و هیچ سڵیشی له‌وه نه‌كردووه كه وڵاته‌كه به گوێره‌ی شه‌رعی ئیسلام به‌ڕێوه ده‌چێت، كه‌چی تا 2020 ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگی له‌وه كرد و بگره زۆرترین هاوكاری سه‌ربازی به سعوودیه دا و هه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش خۆیان هۆكاری دروستكردن و مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سعوودیه‌بوون له دۆخه سه‌خته‌كان دا، كه‌چی ئێسته بیریان كه‌وتووه‌ته‌وه كه ئازادی و دیموكراسی له سعوودیه نییه!
پێشتر به بیانووی ڕزگاری كورد به‌عسیان ڕووخاند و دواجار ڕێیان دا عێراقی نوێ هێرشیان بكاته‌وه سه‌ر!
ئه‌مه ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه پێڕه‌وی ده‌كه‌ن و دیارترینشیان له سه‌رده‌می جیم كارته‌ر بوو، كه دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شای سعوودیه ڕێككه‌وت، ئه‌فغانستانی كرده ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ ئیسلامییه نا وه‌هابییه‌كان و هه‌مووانی لێ كۆكردنه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی داڕێژرا، كه ئیسلامییه توندڕۆكانی ئه‌و وڵاته بباته ئه‌فغانستان بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگی سۆڤیه‌ت بكه‌ن، چونكه بانگه‌شه‌ی "نه‌بوونی خودا" ده‌كات و به ته‌واوی بێباوه‌ڕن، به‌ڵام دوا ئه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌یشی گرووپه تیرۆریستییه‌كانیان له‌و وڵاته دامه‌زراند و دواتر به دنیا بڵاوبوونه‌وه له بنه‌ڕه‌تدا سعوودیییه‌كان بوون كه به‌م ستراتیجه‌ی كارته‌ر گه‌یشتنه ئه‌فغانستان، ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می كارته‌ر ئه‌و توندڕۆیانه بگیربووایه‌ن یان جه‌نگیان له دژ به‌رپا بكرابووایه، ئێسته جیهان ئه‌و هه‌موو ملیاران دۆلاره‌ی له جه‌نگی دژ به تیرۆر خه‌رج نه‌ده‌كرد.
هه‌رچه‌نده باراك ئۆباما و دواتریش دۆناڵد تره‌مپ ویستیان له‌و جۆره سیاسه‌تكردنه دوور بكه‌ونه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ڕه‌گی قووڵی سه‌ركرده‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له نێو دامه‌زراوه‌كان، هیچیان له ده‌ست نه‌هات و ناچاربوون به‌رده‌وامی به‌و سیاسه‌ته بده‌ن، چونكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م كاره مامه‌ڵه‌كردن چاره‌نووسێكی شووم بۆ سه‌رۆكه‌كان ده‌هێنێت و تووشی گه‌وره‌ترین شه‌پۆلی به‌رپرسه ناڕه‌زاییه‌كانی حكوومه‌ته‌كانیان ده‌بوونه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێی سێیه‌م نه‌بوو، ته‌نیا ده‌سبه‌رداربوون نه‌بێ له دژایه‌تیكردنی ئه‌م جۆره سیاسه‌ته.
ئێسته‌یش ئه‌فغانستان ده‌درێته‌وه ده‌ست تاڵیبان له كاتێكدا 2001 بۆ له‌ناوبردنی تاڵیبان هێرشكرایه سه‌ر وڵاته‌كه
نموونه‌یه‌كی تری زیندوو دۆخی ئێسته‌ی ئه‌فغانستانه، ئه‌مه‌ریكا له 2001 به‌ناوی شه‌ڕی تیرۆر و له‌ناوبردنی تاڵیبان ده‌ستی به ئۆپراسیۆنی ڕزگاری ئه‌فغانستان كرد و هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌و پێناوه‌دا كوژران و به ملیاران دۆلاریش خه‌رجی خسته ئه‌ستۆی شانی ئه‌مه‌ریكا و به ئێسته‌وه‌یشی له‌گه‌ڵ دابێ، كه 19 ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگه‌كه تێپه‌ڕیووه، كه‌چی تره‌مپ به سازشكردن و چوونه ژێر باری ئه‌م سیاسه‌ته‌وه، ده‌ستی به دانوستاندن كرد له‌گه‌ڵ سه‌رانی ڕێكخراوی تیرۆریستی تاڵیبان و دواتریش له‌گه‌ڵیان گه‌یشته ڕێككه‌وتن و ئێسته‌یش ئه‌وان له وڵاته‌كه ئازادترن له جاران و خه‌ریكی جموجۆڵه‌كانی خۆیان و كه‌سبكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكن بۆ ژێر باڵی خۆیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی واشنتن له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه جێبه‌جێ ناكرێ، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ڕوونه ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستی نییه كه له نێوان حكوومه‌تی ئێسته‌ی ئه‌فغانستان و تاڵیبان هاوپه‌یمانی دروست بێت، هه‌رچه‌نده له ڕووكه‌ش وای ده‌رده‌خات، به‌ڵام له كرداردا ده‌یه‌وێ جارێكی تر ئه‌فغانستان ڕاده‌ستی تاڵیبان بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی توندڕۆكان دروست بكاته‌وه.