تیپی موزیكی ئه‌دۆنیس كه تیپێكی لبنانییه و كار له‌سه‌ر میلۆدی و موزیكی سه‌رده‌م ده‌كات، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه، ناچار بووه به چه‌ند به‌شێك گۆرانییه‌كی نوێ له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه نوێیه ته‌ندروستییه‌ی دنیا بڵاو بكاته‌وه و ناوی "كونی ره‌ش"ی لێ ناوه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌و گۆرانییه نوێیه‌ی تیپی ئه‌دۆنیس كه زۆر له گۆرانییه‌كانیان به زمانی ئینگلیزی تۆمار كراون، به‌ڵام ئه‌میان به زمانی عه‌ره‌بیی رێزمانی تۆمار كردووه.
له‌باره‌ی گۆرانییه‌كه‌وه گۆرانیبێژی تیپه‌كه "ئه‌نتۆنی" رای گه‌یاندووه كه ئه‌و گۆرانییه بۆ تۆماركردنی زۆر ماندووی كردوون، چونكه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و مانه‌وه له ماڵه‌كان، وای كردووه هه‌ر كۆپله‌یه‌ك له‌و گۆرانی و موزیكه، له ماڵێك تۆمار بكه‌ن، دواتر موزیكوان سلێمان دمیان هه‌مووی كۆ كردووه‌ته‌وه و مۆنتاجی كردوون.
له‌باره‌ی تێكست و موزیكی گۆرانییه‌كه‌شه‌وه ده‌ڵێ، به‌پێی تێكستی گۆرانییه‌كه، به كورته فیلمی سینه‌مایی ده‌چێت، له‌ناو موزیكه‌كه‌یدا چه‌ندان ستایلی نوێی ده‌بینرێت كه گۆرانییه‌كی نوێی سه‌رده‌م پێشانی گوێگر و بینه‌ر ده‌دات.
تۆماركردنی ئه‌و گۆرانییه نوێیه‌ی تیپی موزیكی ئه‌دۆنیس، دوای ئه‌وه دێت كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تیپه‌كه رایان گه‌یاندبوو كه گه‌شتێكی هونه‌ری به وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كه هه‌موو دنیای گرتووه‌ته‌وه، نه‌یانتوانیوه گه‌شته‌كه بكه‌ن.
پێگه‌ی "ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به ناوی شاعیر و ئاوازدانه‌ری گۆرانییه‌كه نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه تیپه‌كه له دنیادا هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانییه‌یش زۆرترین جه‌ماوه‌ری هه‌بووه.