نووسه‌ر و وه‌رگێڕى ناسراوى كورد جه‌وهه‌ر مه‌حموود داراغا، ئه‌مڕۆ دوو كتێبى بڵاو كرده‌وه كه دوو شاكارى به‌ناوبانگى دنیان، یه‌كه‌م جاره به زمانى كوردى له‌لایه‌ن داراغا وه‌رده‌گێڕدرێن و بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ى نیسان له شارى سلێمانى، كتێبى "هه‌رزه‌كار" و "كرێكارانى ده‌ریا" بڵاو كراونه‌وه، یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن نووسه‌رى به‌ناوبانگى رووسى دۆستۆڤسكى نووسراوه و ئه‌وی تریشیان له‌لایه‌ن ڤیكتۆر هیگۆ نووسراوه.
جه‌وهه‌ر داراغا: جارێكى تر پێداچوونه‌م بۆ هه‌زار ویه‌ك شه‌وه كردووه
هه‌ردوو رۆمان له‌لایه‌ن نووسه‌ر و وه‌رگێڕى به‌ناوبانگى كورد جه‌وهه‌ر مه‌حموود داراغا هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان، جه‌وهه‌ر داراغا به "وشه"ى گوت ئه‌م رۆمانانه یه‌كه‌مجاره به زمانى كوردى بڵاو ده‌كرێنه‌وه، له‌باره‌ی رۆمانه‌كه‌ى دۆستۆڤسكى باسى له‌وه كرد كه رۆمانه‌كه له دوو به‌رگدا چاپ كراوه.
جه‌وهه‌ر داراغا یه‌كێكه له‌و وه‌رگێڕانه‌ى كه تا ئێسته ده‌یان شاكارى دنیاى وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى، له‌وانه "هه‌زار و یه‌ك شه‌وه" و رۆمانى "شه‌ڕ و ئاشتى" تۆلستۆى.
له‌باره‌ى چۆنیه‌تى به‌سه‌ربردنى كاته‌كانى ئێسته‌ى له ماڵه‌وه، جه‌وهه‌ر داراغا به "وشه"ى گوت، "ئه‌م له ماڵه‌وه بوونه بۆ من گه‌لێك به سوود بوو، كورته چیرۆكه‌كانى دوایین دوو به‌رهه‌مه‌كه‌ى كاك سیامه‌ند هادى ( خۆڵه‌مێشى ناوداران) و (منداڵییم)ی مه‌كسیم گۆرگیم خوێندووه‌ته‌وه و پێداچوونه‌وه‌یه‌كى ترم بۆ چوار به‌رگه‌كه‌ى هه‌زار و یه‌ك شه‌وه كردووه و هه‌موو شه‌وێك فیلمێك چاو لێ ده‌كه‌م".