سۆنیا نه‌وزاد |26 ساڵ| كچه مۆدێلینگێكی شاری سلێمانییه و ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه ده‌ستی به‌كاری مۆدێل كردووه، له دیمانه‌یه‌كدا بۆ "وشه" ده‌ڵێ، خه‌ون به‌وه ده‌بینم ڕۆژێك له وڵاتانی ده‌ره‌وه كاری مۆدێل بكه‌م، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی خزمه‌ت به كولتوور و داونه‌ریتی كوردی بكه‌م.
باس له ده‌ستپێكی چوونت بۆ ئه‌م بواره بكه و كێ پاڵپشتت بووه؟
به حه‌زی خۆم چوومه ناو بواره‌كه، چونكه حه‌ز و خولیای له مێژینه‌م بوو، به‌ڵام سه‌ره‌تا بڕیاردان له‌وباره‌یه‌وه كه‌مێك سه‌خت بوو. دواجار ئه‌و بریاره‌م دا، ئه‌ویش به هاوكاری و پاڵپشتی خێزانه‌كه‌م و هاوڕێكانم بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و بواره‌دا كاریان ده‌كرد، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی منیش به‌و خه‌ونه‌م بگه‌م، له هه‌مووشیان زیاتر هاوسه‌ره‌كه‌م كه سوپاسی ده‌كه‌م، چونكه بۆ هه‌موو كاره‌كانم هاوكارم بووه، به‌تایبه‌تی له بواری مۆدێلدا.
ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بوون به مۆدێل له خۆت ده‌بینی؟
به‌بۆچوونی خۆم مه‌رج نییه هه‌موو تایبهتمهندییهكانم تێدا هه‌بێت، له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌رج نییه هه‌مووشیانم تێدا نه‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌ناسرێم و له بواره‌كه‌دا زیاتر به‌ره‌وپێش هه‌نگاو ده‌نێم، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش زیاتر به‌ره‌و كرانه‌وه ده‌چێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه كچان زیاتر هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه بنێن و كار بكه‌ن.
خه‌ون به‌وه ده‌بینم ڕۆژێك له وڵاتانی ده‌ره‌وه كاری مۆدێل بكه‌م
چیت بۆ ئه‌و كچانه هه‌یه كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بوون به مۆدێلیان تێدا نییه و كاریش ده‌كه‌ن؟
ئه‌و كه‌سانه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بوون به مۆدێلیان تێدا نییه، وا باشتره هه‌ر به‌رده‌وام بن له كاره‌كه‌یاندا، چونكه زۆربه‌یان پێشتر حه‌ز و خولیایان بۆ ئه‌و كاره هه‌بووه، به‌ڵام گرنگی زیاتری پێ بده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یان تێدا بێت.
تا ئێسته نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریت ئه‌نجام داوه؟
نه‌خێر تا ئێسته نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریم ئه‌نجام نه‌داوه و ئه‌و جوانییه‌ی هه‌مه خوا پێی داوم و سروشتییه، به‌ڵام جاری وا هه‌یه حه‌زی پێ ده‌كه‌م. دوو تاتۆشم هه‌یه كه یه‌كێكیان كۆمه‌ڵه ئه‌ستێره‌یه‌كی بچووكه و ئه‌وی تریشیان ناوی خۆمه و له‌سه‌ر ده‌ستم دامناوه.
تا چه‌ند گرنگی به خواردنی ته‌ندروست و وه‌رزش ده‌ده‌یت؟
خواردنم باشه و وه‌رزشیش ناكه‌م، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رفه‌ت و كاتی پێویست، به‌ڵام خواردنه‌كانم ته‌ندروستن، له پلانیشمدا هه‌یه ده‌ست به وه‌رزش بكه‌م.
تا ئێسته تووشی توانجی كوڕان بوویته‌وه؟
سوپاس بۆ خوا تا ئێسته نه تووشی توانجی كوڕان بوومه‌ته‌وه و نه ڕووبه‌ڕووی قسه‌ی نه‌شیاوی كۆمه‌ڵگه‌ش بوومه‌ته‌وه، چونكه هه‌میشه ئاگاداری خۆم و چۆنیه‌تیی كاره‌كانی خۆمم.
حه‌زت به كاركردن له ده‌ره‌وه هه‌یه، به تایبه‌ت له بواری مۆدێلدا؟
بێگومان هه‌موو كه‌سێك و هه‌موو كچێك خه‌ون به‌و ده‌بینێت له ده‌ره‌وه كار بكات، به تایبه‌ت له بواری مۆدێلدا، منیش ده‌ڵێم خه‌ونێكی خۆشه ئه‌گه‌ر بتوانم ڕۆژێك له ده‌ره‌وه كاری مۆدێل بكه‌م، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌وێش خزمه‌ت به كولتوور و داونه‌ریتی كوردی و ناساندنی بكه‌م، نه‌ك خزمه‌ت به ئه‌وان بكه‌م.
ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه كار بكه‌یت، به‌لاته‌وه تا چه‌ند ئاساییه به پێی كولتوور و داونه‌ریتی ئه‌وان كاره‌كه‌ت بكه‌یت و له نمایشهكانت جه‌سته‌ت به‌ده‌ره‌وه بێت؟
نه‌خێر هه‌رگیز به‌و شێوازه ده‌رناكه‌وم و به هیچ شێوه‌یه‌كیش حه‌ز به‌و كارانه ناكه‌م كه له‌ودیوی سنووری كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمدا بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دووریش بم له كۆمهڵگهكم، پێش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش ڕه‌تی ئه‌م جۆره كارانه بكاته‌وه، خۆم حه‌ز به‌و جۆره كارانه ناكه‌م.
به‌ده‌ر له كاری مۆدێل له ژیاندا حه‌ز به چی تریش ده‌كه‌یت؟
له هه‌موو زۆرتر حه‌ز به كاری خۆم ده‌كه‌م، له دوای ئه‌ویش حه‌زم له كاری پێشكه‌شكارییه.
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال