كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خێرخوازی له به‌ریتانیا، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی له به‌رده‌سته و ده‌یه‌وێ راهێنان به‌و جۆره سه‌گانه بكات كه دواتر ده‌توانن به ئاسانی له‌ڕێ تووشبووانی كۆرۆنا، ڤایرۆسه‌كه بدۆزنه‌وه.
له‌ڕێ ئاماژه‌ی ده‌ست و له‌ڕێی بۆنه‌وه ڤایرۆسه‌كه ده‌دۆزنه‌وه
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كۆمه‌ڵه خێرخوازییه به‌ناوی "دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازیی به‌ریتانیا" پێشتر راهێنانیان به شه‌ش جۆری سه‌گ كردووه و له رێیانه‌وه ڤایرۆسی مه‌لاریا و شێرپه‌نجه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، بۆیه ئێسته ده‌یانه‌وێ به‌هه‌مانشێوه راهێنانیان پێ بكه‌ن تا به‌ئاسان تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزنه‌وه.
ئه‌و سه‌گانه پێیان ده‌گوترێ "سه‌گه‌كانی پشكنینی پزیشكی" و له شاری میلتۆن كینزی به‌ریتانیا راهێنانیان پێ ده‌كرێت و دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كه‌یش هه‌ر له‌و شاره‌یه.
كلێر گیست كه دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه گوتوویه‌تی، ئه‌و سه‌گانه له‌ڕێ ئاماژه‌ی ده‌ست و له‌ڕێی بۆنه‌وه ڤایرۆسه‌كه ده‌دۆزنه‌وه.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راهێنانیان به شه‌ش سه‌گ كردووه له جۆره‌كانی "نۆرمان، دیگبی، سترۆم و ستار"، راهێنان و توێژینه‌وه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی باش چووه‌ته پێشه‌وه و ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ست هێناوه.
له راهێنانه‌كانیاندا بۆنی ڤایرۆسه‌كه له‌ناو گۆره‌وی ته‌عقیمكراو و گۆره‌ویی درێژی ژنان و هه‌روه‌ها له‌ناو ده‌مامك داده‌نرێ، به‌و شێوه‌یه سه‌گه‌كان بۆنی ڤایرۆسه‌كه هه‌ڵده‌گرن و به‌ئاسانی ده‌توانن كه‌سی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزنه‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه هه‌موو دنیای گرتووه‌ته‌وه، تا ئێسته زیاتر له 10 ملیۆن كه‌سی تووش كردووه و زیاتر له 500 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.