كۆمپانیای ئێل جی زانیاری له‌سه‌ر دوا مۆبایلی زیره‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه، كه ناوی "وینگ"ه و له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ئێكسپلوره‌ر به‌رهه‌مهێنراوه و دوو شاشه‌ی به‌یه‌كه‌وه لكاوی هه‌یه و به كوالێتییه‌كی زۆر به‌رز وێنه و ڤیدیۆ پێشان ده‌دات.
میدیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه مۆبایلی وینگ یه‌كێك له شاشه‌كه‌ی به ده‌وری خۆی ده‌سووڕێته‌وه و چۆنی به‌كارهێنه‌ر حه‌زی پێ بكات ده‌توانێ به‌مشێوه‌یه بیوه‌ستێنێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش
مۆبایله‌كه پشتیوانی نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت ده‌كات و پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی له جۆری سناپدراگۆن 765 جی یه و یه‌كێكه له پرۆسیسه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی مۆبایله زیره‌كه‌كان.
ده‌توانرێ یه‌كێك له شاشه‌كانی به ویستی خۆت بسوڕێنیت
كامێرای ئه‌و مۆبایله به سێ هاوێنه‌وه ده‌بێ و توانای وێنه‌گرتنی به كوالێتی 64 مێگاپێكسل ده‌بێت، ڕامه‌كه‌ی هه‌شت گێگابایته و توانی هارده‌كه‌یشی 256 گێگابایته و ده‌توانرێ تا دوو تێرابایت زیاد بكرێت.
مۆبایله‌كه به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 10 كار ده‌كات و هه‌ریه‌ك له شاشه‌كه‌ی قه‌باره‌یان 3.9 ئبۆسه‌یه و به كوالێتی 1080*1240 وێنه پێشان ده‌ده‌ن و توانی پاتریه‌كه‌یشی چوار هه‌زار میلی ئه‌مپێره له سه‌عاتێكدا و تایبه‌تمه‌ندی خێرا شه‌حنكردنه‌وه‌یشی هه‌یه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش نرخی ئه‌و مۆبایله پێشكه‌وتووه‌ی ئێل جی ده‌گاته هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.