په‌یكه‌رسازێكی كورد له شاری سلێمانی به هاڕاوه‌ی به‌رد په‌یكه‌رێك بۆ موفتی پێنجوێنی شاعیری ناسراوی کورد دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی تشرینی دووه‌م، چێنه‌ری نزار په‌یكه‌رسازی ناوداری كورد به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له درێژه‌ی كاركردنم بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی كورد و خزمه‌تكرنی هونه‌ری په‌یكه‌رسازی له كوردستان و سلێمانی به‌تایبه‌ت، سبه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌م سه‌عات 10ی به‌یانی له ڕێوڕه‌سمێكی پڕ خۆپاێزیی ته‌ندروستی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شاعیری گه‌وره‌ی كورد (موفتی پێنجوێنی) لاده‌درێت".
زیاتر گوتی، "ڕێوڕه‌سمێكه له به‌رده‌م كتێبخانه‌ی گشتی شاره‌كه ده‌بێت به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ڕۆشنبیری و هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران و كه‌سوكاری شاعیر به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م په‌یكه‌ره له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان جێبه‌جێ كراوه، ماوه‌ی سێ مانگ كارم له په‌یكه‌ره‌دا كردووه و به‌رزی 230 سانتیمە و به هاڕاوه‌ی به‌رد داڕێژراوه".
ئاشكرای كرد، "ئه‌م په‌یكه‌ره له‌سه‌ر داوای گێلاس خان كچی شاعیر پێشنیار كراوه، ده‌بوو له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا نمایش بكرێت، به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه له ئارادایه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوامان خست تا ئێسته".
مه‌لا عه‌بدوڵای توتنچی ناسراو به موفتی پێنجوێنی (1881 - 1952) شاعیرێكی كورد بوو، چه‌ندان چه‌پك هۆنراوه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری و ڕێنوێنیی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی له پێنجوێن هانی خه‌ڵكی داوه بۆ ناردنی منداڵه‌كانیان بۆ فێرگه به تایبه‌تی كچان. ئه‌م ده‌ستپێكه له منداڵی خۆیه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، به ده‌ستێك په‌یداكاری و به‌خێوكاری پێشان ده‌دا و به ده‌ستێكی تر هه‌ڵمه‌تی قه‌ڵه‌م و هه‌ڵگرتنی چرای ڕووناككه‌ره‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وایه‌تی به‌رز كردبووه‌وه. موفتی به یه‌كێك له ڕه‌چه‌شكێنانی ئه‌و بواره قوڕاوی و تاریكانه بوو كه هه‌نگاونانی قه‌تیس و قه‌ده‌غه كردبوو. موفتی پێشڕه‌و و پێشه‌نگی بیره نوێیه‌كانی زانستی و په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ و ڕامیاری سه‌رده‌م بووه.