ئاگرین دڵشاد گۆرانیبێژی لاو ئاشكرای كردووه كه بڕیاره به‌مزووانه نوێترین به‌رهه‌می به‌شێوه‌ی كلیپ به‌ناوی "درۆیه" بڵاو بكاته‌وه.
گۆرانیبێژی لاو ئاگرین دڵشاد له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له نوێترین پۆستیدا ڕای گه‌یاندووه، "له داهاتوویه‌كی نزیكدا گۆرانی (درۆیه)ی ناو ئه‌لبوومی (تێناگه‌ی) بڵاو ده‌بێته‌وه."
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه به‌رهه‌می هونه‌ریی نه‌بووه و بۆ تۆماركردنی چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی سه‌ردانی توركیای كردبوو.
ئاگرین دڵشاد گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌رێكی خه‌ڵكی كه‌ركووكه، ساڵی 2014 په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی ته‌واو كردووه، قوتابی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كانی ئه‌مڕۆ، چه‌ندان ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانی تۆماركراوی هه‌یه. له ساڵی 1995 له كه‌ركووك له دایك بووه