كۆمپانیای فۆرد ڕای گه‌یاند، یه‌كێك له به‌رهه‌مه كاره‌باییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه و به‌هێز دروست كردووه كه له‌گه‌ڵیدا نرخێكی زۆر هه‌رزان و گونجاویی بۆ داناوه به‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كاره‌باییه‌كانی زیاتر بفرۆشرێن.
شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای فۆرد یه‌كێك له نویترین ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی له مۆدێلی "Kuga Hybrid"ی خسته بازاره‌وه كه له‌رووی بۆدییی و هێزی پاترییه‌وه گرینگی پێ داوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به نرخێكی گونجاو بڵاوی كردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌یش به مه‌به‌ستی فرۆشتنی به‌رهه‌مه كارهباییهكانیی.
هێزی زیاتر له 200 ئه‌سپ ئه‌مه‌یش هێزێكی زۆری به ئۆتۆمبێله‌كه به‌خشییوه
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئۆتۆمبێله‌كه دیزاینه‌كه‌ی له جۆریی پشت چه‌ماوه‌یه كه بۆدییه‌كی درێژ و گه‌وره‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵیدا هێزی پاترییه‌كه‌ی زیاد ده‌كات بۆ هێزی 1.5 لیتریی سیستمی پیترۆڵ له‌گه‌ڵ هێزی زیاتر له 200 ئه‌سپ ئه‌مه‌یش هێزێكی زۆری به ئۆتۆمبێله‌كه به‌خشییوه، بۆیه نرخه‌كه‌یشی 20 هه‌زار دۆلاره.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد" ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.