له پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تی مۆبایلدا له وڵاتی چین، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای شاومی ڕای گه‌یاند، مۆبایلێكی نوێ ده‌خه‌ینه بازاڕه‌وه كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كۆمپانیاكه‌مان له ڕێزبه‌ندی یهكهمهكانبێ بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی مۆبایل له دنیادا.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی شاومی له جۆری "Redmi 8A Pro"ـه و ئێسته له بازاڕه‌كان به‌رده‌سته به سیستمێكی پته‌و و كوالێتییه‌كی باش.
مۆبایلەکە شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ داده‌نرێت كه 6.22 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌ی 720 به 1520 پیكسڵه
شاومی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، مۆبایله‌كه ئێسته له بازاڕه‌كانی دنیا به‌رده‌سته، هه‌روه‌ها مۆبایله‌كه دیزاینێكی زۆر جوانی و ناوازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ داده‌نرێت كه 6.22 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌ی 720 به 1520 پیكسڵه. جگه له‌وه‌یش سیستمی پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی 439ی بۆ دانراوه و ڕامی دوو گێگابایته، ئه‌وه‌یش گوتراوه كامێرای پێشه‌وه‌ی هه‌شت مێگاپێسكڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگاپێكسڵه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 150 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.