لانە ئاوات ته‌مه‌ن /22 ساڵ/ په‌یمانگاى کۆمپیوتەر بەشی نیتۆرك تەواو کردووە ڕاستەوخۆ دوای تەواوکردنی خوێندنی بیری كردووه‌ته‌وه کارێکی تایبەت بە خۆی هەبێت، هەر لە مناڵییەوە زۆر حەزی لە به‌ردی گرانبه‌ها و موورو بووە ده‌ستی كردووه به گه‌ڕانی زیاتر بۆ ناسینی به‌رد و موورو و شێوازی سەرەتایی دروستکردنی ئەو ئیکسسواراتانەدا.
به‌شداری لە چەند پێشانگایەک دا کردووە بۆ زیاتر بڵاو كردنه‌وه‌ی كاره‌كانی
ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه" گوتی، به‌رده‌وام له گه‌ڕان و ده‌وڵمه‌ندكردنی كاره‌كه‌ی خۆم تا شێوازی سه‌رتایی كاره‌كه‌م دۆزییه‌وه و فێری بنچینه‌ی كارهكهبووم ئه‌وكات ده‌ستم پێ كرد، ئه‌و به گوته‌ی خۆی له‌كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه تا ئێسته و زۆر ئاره‌زووی لە کارەکەیهتی، بۆیە بەردەوام هەوڵی بۆ ده‌دا، به‌شداری لە چەند پێشانگایەک دا کردووە بۆ زیاتر بڵاو كردنه‌وه‌ی كاره‌كانی.
لانه ئێسته بە فەرمی وەک براند كاره‌كی نه‌ناساندووه له ڕووی ئیكسسواراتهوه، به‌ڵام هه‌نگاوی یه‌كه‌می بۆ ناساندنی كاره ده‌ستییه‌كه‌ی داوه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بازاڕێكی بچووكی بۆ كاره‌كانی به‌ناوی (لان جووڵەری Lanjewellery)ەوە دروست كردووه كاره‌كانی تێدا نیشانی جیهان ده‌دات.
له‌باره‌ی كاره‌كه‌یه‌وه گوتی، "ماوەی ساڵێکە بەردەوامم لە دروستکردنی جوانكارییه‌كان، پێمخۆشە بە دنیای دەرەوەشی بناسێنم، كاره‌كه‌م بژێوی ژیانی دابین کردووم".
له‌باره‌ی ئه‌م دۆخه‌ی به‌سه‌ر جیهان هاتووه به‌هۆی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گوتی، "ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر هەموومان هەبووە بێگومان منیش له‌و كاریگه‌رییه به‌ده‌ر نیم، من بە هەموو خانمان دەڵێم بەهرەکەی ناخت بدۆزەرەوە دەست بکە بە و کارەی حەزوو خولیاتە بێگومان سەرکەوتوو دەبیت".
ئاشكرای كرد، "ئەوەی دروستی بکەم لە پەیجی خۆم دامناوە وە خەڵک کارەکانمیان زۆر بەدڵە چونکە هەمیشە ویستومە کاری جیاواز و تاک دروست بکەم کە پێشتر نە بووە وە بە سەلیقەی خۆم دیزاینم کردوون".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه چه‌ند جۆر له ئیكسسواراتت هه‌یه و زیاتر خانمان له‌گه‌ڵ كام جل و به‌رگ ده‌توانن له‌به‌ری بكه‌ن ڕای گه‌یاند، "بەگشتی زۆرینەی ئەو ئیکسسواراتانەی خانمان بە کاری ئەهێنن دروستیان ئەکەم وە لە سێ کۆلێکشن پێکدێت لە ماوەی ساڵەکەدا، بۆیە سێ کۆلێکشن چونکە ئێمە بێجگە لە بەهار و هاوین نەورۆزیشمان هەیە، ئیکسسواراتی تایبەت بە جلی ڕۆژانە و بۆنەکان و جلی کوردیش دروست ده‌كه‌م، هەوڵم داوا ئە و بابەتانەی دروستیان دەکەم مۆرکی کوردەواری پێوە دیار بێت".
له‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ زیاتر حه‌ز ده‌كات ئكسسواراتهكانت له به‌ردی به نرخ و ڕه‌نگا و ڕه‌نگ خۆیان ببیننه‌وه گوتی، "بێگومان بەردە بە نرخەکان وا دەکەن کارەکەت جوانتر و ڕازاوە تر بێت وە ڕەنگ واتا ژیان بۆ یە حەز دەکەم کارەکانم ڕەنگی جیاوازیان هەبێت".
له كۆتایدا ڕوونی كرده‌وه، كه پلانی داهاتووی ئەوەیە کارەکەم گەورەتر بکەم و شوێنێکی تایبەت بە خۆی هەبێت.
شایه‌نى باسه به‌رد و موورو له كارى جوانكارى وه‌ك هونه‌رى ئیکسسوارات سه‌یرى ده‌كرێت، ئه‌م هونه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تێكه‌ڵاوه له‌گه‌ڵ سروشت زیاتر له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه گرنگى پێده‌درێت و داواكاریشى له‌سه‌ر هه‌یه به قه‌باره‌ى بچووك. به‌ڵام نرخه‌كه‌ى چه‌ندان هه‌زار دۆلار تێپه‌ڕ ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو بڕاندێكى جیهانى بێت، له سه‌ده‌ى تازه‌دا له زێڕ زیاتر له‌لاى خانمان به نرخه‌وه سه‌یرى ده‌كرێت.