تەلار هیرانی هونه‌رمه‌ند و شانۆكارى ناسراوى كورد، باسى دوایین كارى هونه‌ریى ده‌كات و ئاشكراى کرد، له‌م كه‌رنتینه‌یه‌دا بیرى زۆرى لاى هونه‌ر و گه‌ڕانه‌وه بووه بۆسه‌ر ته‌ختى شانۆ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێنجى ئایار، تەلار هیرانی هونه‌رمه‌ند و شانۆكارى ناسراوى كورد به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "كاره نوێیه‌كانم كه نواندنم تێدا كردوون هێشته، نمایش نەكراون، یەكێكیان كورتە فیلمێكە بە ناوی (لم) كە مانگی تشرینى یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو، كاری وێنەگرتنی بۆ كرا، كە سیناریۆ و دەرهێنانی كوڕێكی كوردی دانیشتووی وڵاتی نەرویجە بە ناوی (ئیرەج ئەسەنتی) ستافی وێنەگرتن و تەكنیكی فیلمەكە لە ئێران و نەرویجەوە هاتبوون، فیلمەكە باس لە هێرشی داعش دەكات بۆ سەر گوندێكی كورد، لەوێدا ڕۆڵی پیرەژنێك دەبینم."
باسى دوایین كارى هونه‌ریى ده‌كات
زیاتر گوتى، "له‌لایه‌كى تر به‌شداریم له درامایەكی كۆمیدی بە ناوی (چەرخ و فەلەك) كە سیناریۆ و دەرهێنانی (بیلال شاكر)ـە و كۆمەڵێك ئاكتەری نوێ و بە ئەزموون ڕۆڵی تێدا دەبینن كرد".
ئاشكراى كرد، "ئێسته كاری وێنەگرتنی دراماى كۆمیدی (چەرخ و فەلەك) كۆتایی نەهاتووە، من لەوێدا ڕۆڵی دایكێكی سادەی كۆمەڵگه‌ی كوردی ده‌بینم، كە جیاوازی دەكات لە نێوان منداڵەكانیدا، بە هیوام هەردووكارەكە بگەنە نمایش و بە دڵی بینەران بن."
ڕوونى كرده‌وه، "به‌هۆى ئه‌م كۆرۆنا و وه‌ستانى ژیانه له دنیادا و داخستنى هۆڵه‌كانى شانۆ، من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك بیرى ئه‌و ساتانه ده‌كه‌م كه كارى شانۆیم ده‌كرد و به‌هیوام زوو دۆخه‌كه ئاسایى بێته‌وه و منییش به تامه‌زۆروه ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ كارى هونه‌رى".
تەلار هیرانی بۆ یەکەمجار ساڵی 1983 بەشداریی لەکاری شانۆییدا کردووە، بەشی شانۆی پەیمانگا و كۆلێژی هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە له هه‌ولێر، جگە لەکاری هاوبەش لە 30 کاری شانۆییدا وەک ئەکتەری سەرەکی ڕۆڵی بینیووە. هه‌روه‌ها لە چەندان فلم و درامایەکی سویدیدا ڕۆڵی بینیووە.