كچێكی 18 ساڵ لە کەرکووک خۆی كوشت

:: PM:12:23:19/04/2020 ‌
كچێكی تەمەن 18 ساڵ لە گەڕەكی دەروازەی شاری كەركووك، بە چەكی تاپڕ خۆی كوشت و پۆلیسیش لێكۆڵینەوەی دەست پێ‌ كردووە.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی نیسان، بەكر حەسەن ئەفسەری پۆلیسی فریاكەوتن لە كەركووك بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ئاگەدار كراینەوە كە كچێكی تەمەن 18 ساڵ لە گەڕەكی دەروازەی شاری كەركووك بە چەكی تاپڕ خۆی كوشتووە.

تەرمی كچەكەیان بۆ پزیشكی دادی گواستووەتەوە
ئەو ئەفسەرەی پۆلیس گوتی، دوای رووداوەكە هێزە تەناهییەكان گەیشتنە شوێنەكە و تەرمی كچەكەیان بۆ پزیشكی دادی گواستووەتەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

باسی لەوەش كرد، تا ئێستە نازانرێت هۆكاری خۆكوشتنەكەی چیە، بەڵام دەستمان كردووە بە لێكۆڵینەوە و گوتەی كەسوكاری وەردەگرین، دواتر روون دەبێتەوە كە بۆچی خۆی كوشتووە.

ڕووداوە كۆمەڵایەتییەكان بەهۆی ناسەقامگیری سنوورەكانی كەركووك و بوونی چەك لە زۆربەی ماڵەكان وایكردووە زۆر بێت.



وشە - رامیار جەواد