دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر گیران

:: AM:08:37:06/05/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕای گەیاندووە، دوو كەسیان گرتووە كە هەڵساون بە بازرگانی بەمادەی هۆشبەر.

ئەمڕۆ چوارشەم شەشی ئایار، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرا كراوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دوو كەسیان بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر گرتووە.

توانرا هەردوو تۆمەتبار سەعات پێنجی بەیانی بگرن 
باس لەوەش كراوە، دوای سێ‌ سەعات لە لێكۆڵینەوەی ورد و چڕ، توانرا هەردوو تۆمەتبار سەعات پێنجی بەیانی بگرن.

ڕوون كراوەتەوە، تۆمەتباران ددانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادە 14ی تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان، درانە دادگا.

كێشان و كڕین و فڕٍۆشتن بە مادە هۆشبەرەكان لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوامی هەیە، ئەوەیش بەهۆی بوونی دوو وڵات كە سەرچاوەیەكی یەكەمی بەرهەمهێنانی ئەو مادانەن كە بریتین لە ئەفغانستان و ئێران.



وشە - رامیار جەواد