له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه پیاوێكی كوردی ته‌مه‌ن 50 ساڵ كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی بۆسنه گیانی له ده‌ست دا و ژن و چوار منداڵیشی له‌گه‌ڵ بووه و ئه‌وان به‌و هیوایه‌ن له وڵاتێكی ئه‌وروپی مافی په‌نابه‌رێتیان پێ بدرێت.
له‌باره‌ی هۆكاری گیان له ده‌ستدانی ئه‌و پیاوه، پیته‌ر ڤاندێر ئۆیێرت سه‌رۆكی تیمی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ له بۆسنه له تویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه، كه پشووی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه كاره‌ساتبار بوو، چونكه په‌نابه‌رێكی كه‌مپی ئۆسیڤاك له سه‌رایڤۆی پایته‌ختی بۆسنه و هه‌رسك، به‌هۆی برینداربوونی به سه‌ختی، دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا.
به‌هۆی شه‌ڕی كورد و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر له كه‌مپێكی په‌نابه‌ران به سه‌ختی برینداربوو و دواتر گیانی له ده‌ستداوه
ئاماژه‌ی داوه، كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان كورد و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر له نێو كه‌مپه‌كه ئه‌و پیاوه به قورسی برینداربووه و پاش ئه‌وه‌ی گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی پزیشكی له سه‌رایڤۆ، به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستداوه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ڤاندێر ئۆیێرت بۆ پێگه‌ی
ئنفۆ میگره‌یشن ده‌ڵێ، پۆلیس و هێزه‌كانی ته‌ناهی سه‌رایڤۆ له هۆكاری شه‌ڕه‌كه و لایه‌نی تۆمه‌تبار و هه‌ڵگیرسێنه‌ره‌ی ئه‌و ئاژاوه‌یه ده‌كۆڵنه‌وه و بكه‌رانیشی ده‌برێنه به‌رده‌م دادگا و سزای یاسایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.