دوای ئه‌وه‌ی ئاماری تووشبووانی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری كه‌ركووك ڕۆژانه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چوو، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه له ڕێی چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی تۆماركراو كه له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركووك بازرگانی به ئامێری ئۆكسجین ده‌كرێت و شاره‌كه تووشی كه‌می ئامێری ئۆكسجین بووه‌ته‌وه. به‌رپرسێكی ته‌ندروستیی شاره‌كه ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا سه‌رجه‌م كێشه‌كان چارسه‌ر كراون.
نه‌خۆشخانه‌كان له ئه‌گه‌ری زیاتربوونی تووشبووان تووشی كێشه ده‌بینه‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری ته‌مووز، زیاد خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت به "وشه"ی گوت، ئێسته كێشه‌ی نه‌بوونی ئامێری ئۆكسجینمان له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركووك نه‌ماوه و هه‌موو كێشه‌كانی پێوه‌ست به‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر كراون.
زیاتر گوتی، "پێش هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ شاره‌كه‌مان ڕۆژانه بۆ نه‌خۆشه‌كان 300 بوتڵی ئۆكسجینمان به‌ده‌ست ده‌گه‌یشت و له‌و ڕێژه‌یه 290 بوتڵ به‌كار ده‌هات، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی زۆربوونی تووشووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕۆژانه 600 بوتڵی ئۆكسجینمان پێویسته، توانیومانه ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رده‌ست بكه‌ین، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری زیاتربوونی تووشبووان تووشی كێشه ده‌بینه‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، "له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ هه‌زار به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ شانه‌ی ته‌نگژه‌كان و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ركووك و عێراقی كێشه‌كه به‌یه‌كجاری چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
شایانی باسه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاشكرای كرد، 300 ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی ڕه‌وانه‌ی عێراق كردووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و وڵاته و بڕیاره به‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌ش بكرێت، ئه‌و ئامێرانه پێویستییان به بوتڵی ئۆكسجین نییه، به‌ڵكو له هه‌واوه ئۆكسجین دروست ده‌كه‌ن، هاتنی ئه‌م هاوكارییه‌یش دوای ئه‌و فشاره‌ی هاووڵاتییان دێت كه له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان و حكوومه‌تی عێراق كردیان به‌رانبه‌ر نه‌بوونی ئۆكسجین.