زانایان: سێ جۆر ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا بڵاو بووەتەوە

:: PM:10:57:09/04/2020 ‌

توێژەران لە زانكۆی كامبرێج گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە سێ جۆر ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا ئێستە لە جیهان بڵاو بووەتەوە، وەك رۆژنامەی "دەیلی میڵ"ی بەریتانی باسی دەكات.

رۆژنامەكە ئاماژە دەكات كە ئەو توێژینەوە پشتی بە پشكنینی ژمارەیەكی زۆری جینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەستووە و توێژەران چاودێری پێكهاتەی بۆماوەیی ئەو ڤایرۆسەیان لە 24ی كانوونی یەكەم تا 4ی ئازاری رابردوو كرد، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە سێ جۆری جیاواز لەو ڤایرۆسە هەیە، بەڵام ئەوان پێوەندی توندوتۆڵیان بەیەكەوە هەیە، گوتیان، جۆرەكانی ئەی و بی سی هەیە. 

ئەوەیشی سوپرایز بوو بۆ ئەوان كە سەرەڕای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە لە ووهانی چینی، بەڵام ئەوەی لەوێ دەركەوتووە جۆری دووەمە، لەوكاتەی جۆری یەكەم و نوسخەی رەسەن ئەوەیە كە لە ئەوروپا هەیە، بۆیان دەركەوت كە جۆری ئەی لە ووهان هەیە، جۆرە زاڵەكە نەبووە، دواتر ئەویش بۆ دوو كۆمەڵە دابەش دەبێت، هاوكات جۆری بی لە تیرەی سارس كۆڤید2 پەرەی سەندووە، جۆری ئەییش كە لە شەمشەمە كوێرەوە لە رێگەی خواردنی مێروولەی پوولەكەیی بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە، جیا لەوە زانایان دەڵێن كە جۆری سی لە سەنگاپوور بووە.

زانایان پێیان وایە كە ڤایرۆسەكە رەنگە بە بەردەوام بگۆڕێت بۆ زاڵبوون بەسەر سیستمی بەرگری لەش، لەو توێژینەوەیش 160 جینی لە چەندان نموونە لە حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئەوروپا و ئەمەریكا پشكنینیان بۆ كرا، هەروەها 93 جینی جۆری بیان لە ووهان دۆزیەوە.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل