له‌گه‌ل ده‌ركه‌وتنی زیاتری ورده‌كارییه‌كانی ڕێككه‌وتنی نه‌وتی نێوان خۆسه‌ری دیموكرات له ڕۆژئاڤا و كۆمپانیای ده‌لتا كریسنت ئینێرجی ئه‌مه‌ریكی، لێكدانه‌وه‌كانیش بۆ دۆسیه‌یه زیاتر و وردتر بوونه‌وه، پێگه‌ی "ئه‌لمۆنیتۆر"ی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه كورده‌كانی باكوری سووریا ده‌یانه‌وێ به نه‌وت هه‌مان ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان دووباره بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پرسیاری ئه‌وه ده‌كات، كه بێ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی به بازاڕی كردنی نه‌وتی سووریا له‌لایه‌ن توركیاوه، ده‌توانن به ئامانجه‌كه‌یان بگه‌ن و هه‌رێمی كوردستانێكی تر له باكوری سووریا دروست بكه‌ن.
له
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه ئه‌و گرێبه‌سته 25 ساڵییه‌ی واژووی له‌سه‌ر كراوه، له‌لایه‌ن كورده‌كانی ڕۆژئاڤاوه زۆر ئومێد و ئامانجی له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوه، كه گرنگترینیان بریتییه له ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی ئابووری بۆ كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا، تا به‌و ڕێیه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بمێننه‌وه و جارێكی تر ده‌ست له كورد هه‌ڵنه‌گرن، بۆخۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش پاش ئه‌وه‌ی له ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو كشانه‌وه و تره‌مپ گڵۆپی سه‌وزی بۆ هێرشی توركیا هه‌ڵكرد، دواجار وه‌ك تره‌مپ دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه له پێناوی "نه‌وت" گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌مه له هزر و مێشكی تره‌مپ چێنرا، به‌وه‌ی كه به ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی نه‌وتی سووریا، ده‌توانێ گه‌وره‌ترین گورزی ئابووری له به‌شار ئه‌سه‌د و ڕژێمی به‌عسی سووریا بدات، كه به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه مانه‌وه‌ی له حوكم كاره‌ساتێكه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ دژایه‌تیكردنی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات خستووه‌ته‌گه‌ڕ. به‌مشێوه‌یه داهاتی نه‌وتی سووریا ناچێته‌وه گه‌نجینه‌ی دیمه‌شق و حكوومه‌تی ئه‌سه‌د، كه ئه‌مه‌یش ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو كورده‌كان سوودی لێ وه‌رده‌گرن و ناوچه‌كانی پێ ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه، كه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان و به یه‌كه‌وه شه‌ڕی تیرۆریان كردووه.
له عه‌قلی كوردی له ناوچه‌كه ئه‌وه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، كه هێنانی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا و دروستكردنی تۆڕێكی ئابووری و وه‌به‌رهێنه‌رانی فره‌وان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا، به گوێره‌ی كات له پێوه‌ندییه‌كی ئابوورییه‌وه بۆ پێوه‌ندییه‌كی سیاسی قووڵ له نێوان حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و كورده‌كان ده‌گۆڕێت، وه‌كچۆن پێشتریش له دوای 1991 كورده‌كانی عێراق به هه‌مان سیاسه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له دوای 2003 توانیان پێشڤه‌چوونی گه‌وره له ڕووی سیاسی و ئابووری و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تر به‌ده‌ست بهێنن و پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه و پته‌و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بنیات بنێن.
هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا ڕاده‌كێشێ و دواتر ده‌یه‌وێ پێوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشخستنی دۆزی سیاسی خۆی به‌كار بهێنێت
سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه، به‌تایبه‌ت له ڕوانگه‌ی ئابوورییه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێككه‌وتنی كورده‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ناوچه‌كانیان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، به دڵنیاییه‌وه هاوشێوه‌ی ئێسته سه‌ره‌تایش كه كورده‌كان ده‌ستیان به ده‌رهێنانی نه‌وت له زاخۆ كرد و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بیانی واژووكرد، توركیا هه‌ڵوێستی توندی له‌سه‌ر هه‌بوو، كه‌چی ورده ورده به ده‌سپێشخه‌ری و نێوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا نزیكبوونه‌وه و بوون به دوو هاوبه‌شی ستراتیجی ئابووری له ناوچه‌كه، به تایبه‌ت له ڕووی نه‌وت و وزه‌وه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا ڕۆژئاڤا به مانه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی به‌و ئاسته خراپه له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره ده‌توانێ نه‌وتی خۆی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات و له ڕووی ئابوورییه‌وه خۆی به‌هێز بكات، تا له ڕێی ئابوورییه‌وه ده‌سكه‌وتی سیاسی مه‌زنتر له داهاتووی سووریا بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات؟
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه ئه‌مه كارێكی قورسه، چونكه ئێسته كورده‌كانی ڕۆژئاوا له نێو جیوگرافیایه‌كی خنكاودان و هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان هیچ ده‌روازه‌یه‌كی ئاویییان نییه، تا بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان بكه‌ن و نه‌وتی خۆیان هه‌نارده‌ی بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن، بۆ ئه‌مه پێویستیان به توركیا ده‌بێت، به دڵنیاییه‌وه له ڕێی باكوری سووریاوه‌یش ناتوانن بگه‌ن، چونكه توركیا عه‌فرین و تا ئیدلیبیشی به ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كورده‌كان ناتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌دیش مامه‌ڵه بكه‌ن، چونكه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ هیچ قازانجێكی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی سووریا بۆ ئه‌سه‌د بچێت.
مه‌زڵووم كۆبانێ و سه‌ركرده‌كانی تری ڕۆژئاوا به ڕوونی له جیۆپۆله‌تیكی ناوچه‌كه گه‌یشتوون و ده‌یانه‌وێ به ده‌سپێشخه‌ری ئه‌مه‌ریكا ورده ورده هه‌نگاو و پێوه‌ندییه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره به‌ره‌و ئارامبوونه‌وه ببه‌ن، هاتنه ڕیزی ڕۆژئاڤا بۆ به‌ره‌یه‌كی میانڕه‌و و پێشه‌شكردنی ده‌سپێشخه‌ری هاوشێوه‌ی باشووری كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی كورد له توركیا، كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌ی زۆرتر ده‌بێت.
به‌هۆی خنكاوی جیوگرافیا و نه‌گه‌یشتنی به ده‌ریا، به‌هه‌مانشێوه‌ی باشوور، ڕۆژئاوایش پێویستی به پێوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه
چونكه پێشتریش هه‌رێمی كوردستان توانی نێوه‌ندگیری باش بكات، به‌ڵام دواتر سه‌رجه‌م پرۆسه‌كان شكستیان هێنا، ئه‌مجاره هه‌م هه‌رێمی كوردستان و هه‌م ڕۆژئاڤایش ئه‌و هه‌نگاوه ده‌گرنه‌به‌ر، به دڵنیاییه‌وه قورسایی فشاره‌كان بۆ سه‌ر په‌كه‌كه زیاتر ده‌بێ و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریش توركیایش گه‌وره‌تر ده‌بێ، بۆیه ده‌توانرێ هه‌ردوولا بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و به ته‌واوی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا سه‌ربخه‌ن و كۆتایی به جه‌نگی 40 ساڵه بهێنن.
ئایا ده‌توانرێ سیناریۆی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژئاڤا دووباره بكرێته‌وه، ئه‌مه پرسیارێكه و كورده‌كانی ڕۆژئاڤا به مه‌حاڵی نازانن، به‌ڵام دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه كات ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و ده‌توانرێ ئه‌گه‌ر هه‌مان سیناریۆیش به شێوه‌یه‌كی 100% دووباره نه‌كرێته‌وه، ده‌كرێ له ڕێی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، نه‌وتی ڕۆژئاڤای كوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن و په‌ره به ژێرخانی ئابووری و سیاسی ناوچه‌كانیان بده‌ن.